پارتی: تەقەکەرەكان مۆڵەتی چەكیان هەیە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی ئاشكرای كرد، “تاوەكو ئێستا زیاتر لە ٢٠جار تەقە لە بارەگاكانی پارتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كراوە و دەشڵێت، تەقەکەرەكان مۆڵەتی چەكیان هەیە، دەبێ بزانین هیی چ دەستگایەكن.

فارس نەورۆڵی،وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”ئەمە چەندین جارە تەقە لە بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكرێت و پۆلیسیش باس لەوە دەكات چەكدارەكان سەرخۆشن و لە كەركووكەوە هاتوون بۆ سلێمانی، وەك بڵێی شوێن بڕاون تەنیا تەقە لە بارەگای پارتی بكەن.”

وتیشی”ئەوان باس لەوە دەكەن كە جاروبار فیشەكێك تەقێندراوە، خۆ ئەگەر یەك فیشەكیش بێت مرۆڤێك دەكوژێت، بۆیە ناكرێت بەم شێوەیە لێك بدرێتەوە.”

ڕوونیشی كردەوە”ئێمە ئەو كەسانەمان ڕووبەڕووی دادگا كردووەتەوە و بزانین ئەنجامەكەی چۆن دەبێت، چونكە لە دوێنێوە لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستی پێ كردووە و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكانی دادگا دەكەین، چونكە كاتێك ئەوان تەقەیان كردووە، شەو بووە و چەكدارەكان مۆڵەتی چەكیان هەیە، دەبێ بزانین چەكەكان هیی چ دەستگایەكن، بۆیە پێویستە دادگا ئەمانە یەكلا بكاتەوە.”

وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەشڵێت: “تاوەكو ئێستا زیاتر لە٢٠جار لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەقە لە بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان كراوە و دەكرێت، ئێمە گومان لە هیچ لایەنێك ناكەین و چاوەڕێی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەی دادگا دەكەین، چونكە دەمانەوێت یاسا ئەو پرسە یەكلا بكاتەوە.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com