نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌فدی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد له‌سلێمانی، له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌پاشان هه‌ردوو لا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر هه‌ر دوو پرسه كرد.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ردوو كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان سازكرا.
سه‌ره‌تا كۆسره‌ت ره‌سوڵ وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم كرد‌و داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه كات بده‌ن به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی راو بۆچوونی خۆی له‌مه‌ڕ هه‌ردوو پرسه‌كه.
وتیشی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رشتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی میللـه‌تی كورد بێت ئه‌وه ده‌كه‌ین.
راشیگه‌یاند: پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌نێو خۆیدا گفتوگۆی زیاتر بكات سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: داوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه بكه‌ن، چونكه ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه بۆشایی یاساییش دروست ببێت.
وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌ردوو پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد‌و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی پێیان راگه‌یاندین كه پاش گفتوگۆی هه‌ردوو پرسه‌كه له‌نێوان خۆیاندا به ره‌سمی وه‌ڵامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
لە(PUKmedia )یەوە