وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم وەڵامی سەعدی پیرە دەداتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان،وەڵامی سەعدی پیرە دەداتەوەو دەڵێت،ناوبرا وتویەتی لەناو پارتی دیموكرات چەكدار و ڕێكخستنی سەر بە حەشدی شەعبی هەیە، داوا لەم بەڕێزە دەكەین كە ئەگەر زانیاریی دروست و بەڵگەی هەیە بابیداتە دەزگە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت.

دەقی لێدوانەكە:

دوای ئەوەی لێدوانی بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە چەنددەزگەیەكی ڕاگەیاندن بڵاو كرایەوە كە گوایە لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا چەكدار و ڕێكخستنی سەر بە حەشدی شەعبی هەیە، داوا لەم بەڕێزە دەكەین كە ئەگەر زانیاریی دروست و بەڵگەی هەیە لەبارەی ئەو كەسانەی هەڵساون بە دروستكردنی هێزی سەر بە حەشدی شەعبی لەناو خاكی كوردستان جا چ لە ناو پارتی بێت یان حزبێكیدی، بابیداتە دەزگە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئیجرائاتی پێویستیان لەگەڵدا بكرێت.

 

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

11ـی 4ـی 2015

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com