نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی بنه‌مه‌ڵه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال، گوڵی ڕه‌ش له‌به‌رده‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داده‌نرێت.
(عه‌لی مه‌حمود) چالاكی مه‌ده‌نی له‌كه‌یسی ئه‌نفال‌و جینۆساید به nna ڕاگه‌یاند، چالاكانی مه‌ده‌نی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی قوربانیانی ئه‌نفال گوڵی ڕه‌ش له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری‌و وه‌زاره‌تی داد‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم داده‌نێن.
وتیشی:”دیارییكردنی گوڵی ڕه‌ش بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان دیارییكراون”.
عه‌لی مه‌حمود ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌مساڵ بۆ دووه‌م ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن‌و وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش، بۆیه خراونه‌ته ناو به‌رنامه‌كه‌وه، چونكه تا ئێستا تۆمه‌تبارانی كه‌یسی ئه‌نفال ده‌ستگیرنه‌كراون.
باسی له‌وه‌شكرد، چالاكییه‌كه‌یان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ساڵیادی تاوانه‌كانی ئه‌نفال به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامده‌درێت.