نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،سه‌رۆكی هه‌رێم ناتوانێت له‌ناو خه‌ڵك خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و ته‌نیا شوێن په‌رله‌مانی كوردستانه.
فه‌خره‌دین قادر،سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان،به‌ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند،ئه‌و حزبانه‌ی تائێستا سه‌ردانمانكردون، به‌بنه‌مای سازان رازین و پشتیوانی خۆیان بۆ په‌رله‌مان دوپاتده‌كه‌نه‌وه تا په‌رله‌مان كاری یاسایی خۆی ئه‌نجامبدات،پێشیانوایه كه ئه‌مه پرسێكی یاساییه‌وه ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسا رێكبخرێت، واته پارته سیاسیه‌كان هاوكارن له‌گه‌ڵمان‌و به‌ڵێنی پشتیوانیان پێداوین.
وتیشی، هێزه سیاسیه‌كان پێیانوایه ده‌بێت ده‌ستوبرد بكرێت له‌و لیژنه (21) كه‌سیه كه له‌باره‌ی ده‌ستوره‌وه پێكهێنراوه تا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، ئێستاش درێژكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بژارده‌ری هیچ هێزو لایه‌نێك نیه، ته‌نانه‌ت له‌لای خودی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری یاسایی ئه‌و بابه‌ته چۆن ده‌كرێت؟
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی وت، چاره‌سه‌ری یاسایی به‌رێگه‌ی به‌ده‌ستور ده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ده‌ستور فریای ئه‌و زه‌مه‌نه ناكه‌وێت‌و ده‌ستور له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نیه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و سیناریۆیانه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه چیه‌و ئه‌و پرسه چۆن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه فه‌خره‌دین قادر وتی “ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ست بێت، سیناریۆی هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، چونكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه ته‌واوبوه‌و مه‌جالی تێدا نه‌ماوه، به‌ڵكو ئێستا ئه‌و پرسه ده‌بێت بێته نێو په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چاوه‌رێ ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، فه‌خره‌دین قادر ئاماژه‌شیدا، تا 8/19 ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، چونكه یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تائێستا هه‌یكه‌له‌ی خواره‌وه‌ی نیه‌و شوێنی نیه،دووه‌م، كاته‌كه‌ی دره‌نگه، سێیه‌م، كوردستان له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابوریدایه‌و كۆمسیۆن ده‌ڵێت “بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێویستمان به 30 ملیۆن دیناره، كه‌واته هه‌ڵبژاردنی ناو خه‌ڵك ناتوانرێت بكرێت، ته‌نیا شوێن بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناو په‌رله‌مانی كوردستانه، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌ی ئیراده‌ی پارته سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش خواستیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه.