پەرلەمانتارێكی كورد: بەغدا پارە بۆ پیشمەرگە دەنێرێت

0

نوچەنێت.تایبەت:

پەرلەمانتارێکى كورد لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، پشکى بودجەى هەرێم لە بودجەى گشتی2 عێراقدا، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، باشترە.

زانا ڕۆستایی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بە نوچەنێتی ڕاگەیاند”هەرچەندە لە بودجەی گشتیی ساڵى ٢٠١٥ عێراقدا ئاماژەی پێ نەکراوە،بەڵام بەغدا بڕێک پارەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەستنیشان کردووە”.

وتیشی”وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە بڕی ئەو پارەیە دەستنیشان دەکات کە بۆ پێشمەرگە دەنێردرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد،بەهۆی ئەوەی بودجەی عێراق بە گشتی تووشی کورتهێنان بووە و هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق لە ڕابردوودا، بەغدا نەیتوانیوە بە تەواوی بودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com