نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەێنێت،یەکشەممەی دادێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی، کۆ دەبێتەوە و پرسی دەستوور و سەرۆکایەتیی هەرێم تاوتوو دەکات.
عەلی حوسێن،ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکرادایەتی پارتی،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز بدات کە هەر 3 مانگ جارێک ئەو کۆبوونەوەیە ساز دەدرێت.
وتیشی:کۆبوونەوەی ئەم جارە زیاتر پێوەستە بە رەوشی ئێستای کوردستان وەک دەستوور و سەرۆکایەتیی ھەرێم و کۆمەڵێک پرسی دی.
ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتی ڕوونیشی کردەوە:لە کۆبوونەوەکەدا بۆچوونی پارتی لە بارەی ئەو پرسانە دیاری دەکرێت کە چۆن گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بەچ شێوەیەک بێت و هەڵبەت رایشی لەبارەوە دەگۆڕینەوە و تاوتووی دەکەین.