نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌قه‌یان له‌باڵه‌خانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد له‌سلێمانی كە حەوت كەس بوون ده‌ستگیركران.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە: شه‌وی رابردوو له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه له‌باڵه‌خانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا.
وتیشی:دوای رووداوه‌كه پاسه‌وانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دوای ئه‌و چه‌ند كه‌سه ده‌كه‌ون كه ته‌قه‌كانیان كردبوو، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌و پاسه‌وانانه‌وه ئه‌و حه‌وت كه‌سه ده‌ستگیركران.
راشیگه‌یاند: له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت كه‌سه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران، پاشان ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی پۆلیسی سلێمانی كران، بۆ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاری ته‌قه كردنه‌كه‌يان.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه له‌ئێستادا ئه‌و حه‌وت كه‌سه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ته‌قه‌كردنیان له‌باڵه‌خانه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی.