نوچەنێت.هه‌ولێر:
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سیسته‌می سیاسیی عێراق، په‌رله‌مانییه‌و ناكرێت له‌هه‌رێمدا، سیسته‌م سه‌رۆكایه‌تیی بێت، ده‌شڵێت: سیسته‌می په‌رله‌مانیی بۆ كوردستان، گونجاوترین سیسته‌مه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) وتیشی: له پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم زۆرن، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مادده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه‌دا ناگونجێت كه ده‌ڵێت، سیسته‌می سیاسیی هه‌رێم، په‌رله‌مانییه.
هێمای بۆ ئەوەشکرد، ناكرێت له‌عێراقدا دو جۆر سیسته‌می سیاسیی هه‌بن، له‌كاتێكدا له‌عێراقدا سیسته‌می سیاسیی په‌رله‌مانیه، پێویسته له هه‌رێمی كوردستانیش، سیسته‌م په‌رله‌مانی بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران، هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق بن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌شڵێت: به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سیسته‌می په‌رله‌مانیی، هه‌رێمی كوردستان له‌و كێشانه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، سه‌رۆك له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێررێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سیسته‌م سه‌رۆكایه‌تی بێت، پێویسته له‌م كاته‌دا كه كوردستان له قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕدایه، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بكرێت و بودجه‌یه‌كی زۆر بۆ پرۆسه‌كه ته‌رخان بكرێت و جارێكی تر حیزبه‌كان بانگه‌شه بكه‌ن، ململانێی یه‌كتر بكه‌ن، كه خزمه‌ت به دۆخی ئێستای هه‌رێم ناكات.