نوچەنێت.رووداو:
ئێستا هەوڵەكانی یەكێتی گەیشتوون بەو حاڵەی لە پرسی بەستنی كۆنگرە و پلینیۆم، بچووك بوونەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی، كە كادیر و ئەندامانی یەكێتی ئەوە بە كات كوشتن دەزانن.
سەرەڕای كۆتاییهاتنی راپۆرتی لیژنەكان بۆ دەستنیشانكردنی كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی، كەچی تا ئێستا باڵی جێگرانی سكرتێری گشتیی یەكێتی ئامادەنین بێنە نێو كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و بەو رێوشێونەی ئێستا متمانەیان نییە كێشەكان چارەسەربكرێن، رووداو زانیویەتی كە بەرهەرم ساڵح گوتوویەتی متمانەم نییە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ملكەچی داواكارییەكان بێت و كێشەكان چارەسەربكرێن.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد چەندجارێك نوێنەری خۆی ناردووەتە لای بەرهەم ساڵح بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی بكرێت، بەڵام ئەو لەگەڵ چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئامادەنین بچنەوە كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوشێوەی پێشوو، بەڵكو دەیانەوێت كۆبوونەوەیەك بێت پرسی وادەی كۆنگرە و ناكۆكییەكان یەكلایی بكاتەوە.
ئێستا هەوڵەكانی یەكێتی گەیشتوون بەو حاڵەی لە پرسی بەستنی كۆنگرە و پلینیۆم، بچووك بوونەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی، كە كادیر و ئەندامانی یەكێتی ئەوە بە كاتكوشتن دەزانن.