ھەفتەی داھاتوو مووچە دابەش دەکرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بریاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوویش مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (ھیڤا حاجی میرخان) بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە:بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییی ھەرێم، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ پارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی:رەنگە ئەو پارەیە بۆ مووچە بەکار بھێندرێت و ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوویش دابەشکردنی مووچە دەست پێ ده‌کات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com