نوچەنێت.ههولێر:
نەوشیروان مستەفا رایدەگەیەنێت، گونجاوترین سیستەمی سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان، سیستەمێکی پەرلەمانییە هاوشێوەی بەغدا.
ئهمڕۆ 9/4/2015 سهرۆكایهتی پهرلهمان لهگهڵ نهوشیروان مستهفا رێكخهری بزوونهوهی گۆڕان له گردهكهی زهرگهته كۆبوونهوه.
پاش کۆبونەوەی نێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و د.یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازدا.
لەسەرەتادا، سەرۆکی پەرلەمان ئامانجی سەردانەکەیانی خستەڕو، کە لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، سەبارەت بە پرسی دەستور و سەرۆکایەتی هەرێم، کە لە ماوەی رابردودا لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت سازان و لێتێگەیشتن بهێننە ئاراوە لەسەر ئەو بابەباتەو رای لایەنە سیاسییەکان وەربگرن، ئەم دیدارانەش لەماوەی داهاتودا بەردەوامی دەبێت.
لە لای خۆشیەوە نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئەجندای کۆبونەوەکەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بریتیبو لە پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێم.
وتیشی: ئێمە لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستەمی سەرۆکایەتی لەو وڵاتانەو ئەو سیستەمە سیاسیانەی بونیان هەیە لە وڵاتانی جیا جیا، بیروبۆچونی خۆمان پێ راگەیاندن و پێمانوایە، گونجاوترین سیستەمی سیاسی بۆ کوردستانی عێراق، سیستەمێکی پەرلەمانییە هاوشێوەی بەغدا.
له(سبهی)بهوه