كوردیو – هەولێر
فەرهاد پیرباڵ، نوسەرو مامۆستای زانكۆ بە بەردو دار هێرش دەكاتە سەر ماڵی هاوسەرەكەی و پۆلیسیش دەگاتە شوێنی رووداوەكە .
لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا هاوسەری پێشووی فەرهاد پیرباڵ بە پەیامنێری كوردیوی راگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە 2015/4/8 فەرهاد پیرباڵ بە بەردو دار هێرشی كردۆتە سەر ماڵەكەم و پەنجەرەكانیشی شكاندووە .
تەرزە خان هاوسەری پێشوی فەرهاد پیرباڵی نوسەرو شاعیر وتیشی: ئەو هاوسەری پێشوومەو رێزی من ناگرێت و حورمەتم دەشكێنێت و چەندین جارە هێرش دەكاتە سەر ماڵەكەم .
گلەیی و رەخنەش لە پۆلیس دەگرێت لەوەی كاتێك هێرش دەكاتە سەر ماڵەكەی لەبری ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكەن، ئەچنە لای فەرهاد پیرباڵ چونكە قسەی پێكەنینیان بۆ ئەكات، ئەمرۆش دوای ئەوەی بە بەردو دار هێرشی كردە سەر ماڵەكەم و پەنجەرەكانی شكاند پۆلیس گەیشتنە ماڵەكەم و بارودۆخەكە ئاسایی بۆوە .