رێژه‌ى بێكارى له‌ناوچه كوردییه‌كان 40 %
نوچه نێت ، ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
چاودێرانى ئابوورى پێیانوایه ده‌كرێ ناوچه كوردییه‌كانى توركیا پێشكه‌وتنێكى ئابوورى به‌خۆیه‌وه ببینێ. ئه‌مه كاتێك كۆتایى به‌و یاخیبوونه‌ى كورد هێنا كه له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌بێت هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى بازرگانى له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سوریاش له ئایینده‌دا كه دواجار ده‌بێت هۆى ئاكتیڤ بوونى ئابوورى ناوچه‌كه‌و ئه‌وكاته‌ش ناوچه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ئابوورییه هاوتا ده‌بێت كه له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى توركیا هه‌یه.
ئومێدى كورده‌كانى توركیا له‌وكاته‌وه زیادبوو كه رێبه‌رى كورد ئۆجه‌لان له‌مانگى رابردوودا بانگه‌وازى بۆ وه‌ستانى جه‌نگ كرد. ئه‌مه‌ش گیانێكى نوێى به دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌دایه‌وه كه له‌ژێر بارى هه‌ژارى دان و داهاتى خێزان نیوه‌ى داهاتى مامناوه‌ندیه خێزانێكه له‌ناوچه‌كانى دیكه توركیا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده خاكێكى كشتو‌كاڵى و سامانێكى زۆرى نه‌وت و گازى له‌خاكه‌كه‌دا هه‌یه و چه‌ندین بازاڕى گه‌وره‌ى هه‌نارده‌كردنى لێ نزیكه.
هێشتا ئه‌و دانوستاندنه‌ى كه به‌ر له‌دوو ساڵ له‌نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و ده‌وڵه‌تى توركیا ده‌ستى پێكردووه. به‌هێواشى ده‌ڕوا. هه‌ر ده‌سكه‌وتێكى ئاشته‌واییش له‌وانه‌یه به هێواشى و دره‌نگ به‌ده‌ست بێت. بۆیه هه‌ندێك له دانیشتوانى ناوچه كوردییه‌كانى توركیا گومان له تواناى حكومه‌ت ده‌كه‌ن بتوانێ گه‌شه به‌ناوچه‌كه بدات كه ئابوورییه‌كه‌ى ته‌واو له‌ناوچه‌كانى دیكه‌ى توركیا دواكه‌وتووتره.
ده‌ركه‌وتنى سه‌نته‌ره نوێیه‌كانى بازرگانى له‌دیاربه‌كر، ئاماژه‌یه بۆ پێشكه‌وتن خوشگوزارانى له‌هه‌ندێك به‌شى ئه‌و شاره‌ى كه شارێكى سه‌ره‌كى هه‌رێمه‌كه‌یه.چه‌ندین باڵه‌خانه‌ى نیشته‌جێبوونیش هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ بازاره كۆنه‌كانى ئه‌و شاره تێكه‌ڵبووه كه بۆ سه‌رده‌مى بیزه‌نتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ناوچه‌كه خاكێكى كشتو‌كاڵى به‌پیتى هه‌یه، بۆیه پیاوانى كار بۆ وه‌به‌رهێنان سه‌ردانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌وان به‌رده‌وامن له چاوه‌ڕوانى بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى به‌رقه‌رار بێت.
ئامارى فه‌رمى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه %16 خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌بێكارى دا ده‌ژین. كه‌چى چاودێران مه‌زنده %40 ده‌كه‌ن. ئه‌لیكان عابدین ئۆغلو سه‌رۆكى رابیته‌ى كار ده‌ڵێ” ئه‌و ناوچه‌یه 30 ساڵه تینووى ئاشتییه. ئه‌مه دووساڵه نیگه‌رانیییه‌كان كه‌م بۆته‌وه و خه‌ڵك كارده‌كه‌ن. به‌ڵام ناسه‌قامگیرى هه‌ر هه‌موو شته‌كانى له‌سه‌ر له‌نوێ وه‌ستانده‌وه”.
فورات ئانلى سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌دیار به‌كر ده‌لێ ده‌بێت جیاكردنه‌وه‌ى پۆزه‌تیفى بۆ وه‌رهێنانى گشتى و جددى ئه‌نجام بدرێت وه‌ك له‌ناوچه‌كانى دیكه توركیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌مه‌یان بێكارى و هه‌ژارى و داوكه‌وتنى هه‌رێمه‌كه و جیاوازى داهات كه‌م ده‌كاته‌وه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌ى بۆ كرا. رێژه‌ى بێكارى له‌ناوچه‌كه %16 یه. به‌ڵام پیاوانى كار له دیاربه‌كر ده‌ڵێن ئه‌م ژماره‌یه ده‌یان هه‌زار كه‌سى له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه به‌شێوه‌ى وه‌رزى كار ده‌كه‌ن و ناویان وه‌ك بێكار تۆمار نه‌كراوه. بۆیه ئه‌وان مه‌زنده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن رێژه‌ى بێكارى له‌ناوچه كوردییه‌كان 40 % بێت.
سامانى ئاژه‌ڵ یه‌كێك بووه له چالاكیه‌كى گرنگى ناوچه‌كه به‌ڵام له ساڵى 1984 هه‌ر له‌وكاته‌ى پارتى كرێكاران. ئه‌و چالاكییه ئابووریه له‌ناوچوو. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش هه‌ستكردن به نائارامى له‌ناوچه لادییه‌كان بۆته كۆسپ بۆ كشتوكاڵ و كانزاكارى. بۆیه پیاوانى كار پێیانوایه ده‌بێت سه‌رمایه‌ى گه‌وره بخرێته ناوچه‌كه له‌پێناو بوژاندنه‌وه‌ى.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى به به‌هاى 10 ملیار دۆلار له‌ناوچه‌كه راگه‌یاندووه. ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنى پلانێكه كه ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دانراوه به‌ناوى پرۆژنه‌ى باشورى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ. داود ئوغلو له وتارێكى دا له شارى ماردین خوێندیه‌وه وتى” ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێز ده‌بێت بۆ سوریا و عێراقیش كاتێك توندوتیژى له‌و ناوچانه نامێنێ”.
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش پارتى دادوگه‌شه‌پیدان ده‌ڵێ له‌ماوه‌ى 12 ساڵه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى دا به به‌هاى 5.4 ملیار دلار پرۆژه‌ى ژێرخانى ئابوورى له‌دیاربه‌كر هه‌بووه له‌وانه له بوارى نیشته‌جێكردن و خوێندن و ته‌ندروستى. جگه له‌مه‌ش هه‌نارده‌ى ئه‌و ناوچه‌كوردییانه 10 هێنده زیادى كردووه و گه‌یشتۆته 10 ملیار دۆلار. زۆرینه‌ش له‌ناوچه‌ى عه‌نتابه كه شه‌ڕه‌كانى په‌كه‌كه‌ى پێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام له‌دیاربه‌كر كه دانیشتوانى له‌ملیۆنێك زیاتره له‌ساڵى رابردوو هه‌نارده‌كردنى 313 ملیۆن بووه.
له رۆژنامه‌ى (العرب) وه‌رگیراوه