“زیاتر له‌ 50 هه‌زار پاشه‌وانى به‌رپرسان له‌كوردستان هه‌یه‌”

0

نوچەنێت.تایبەت:
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى نوچه‌نێت كردۆیه‌تى زیاتر له‌ 50 هه‌زار پاسه‌وانى به‌رپرسان له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت بۆ مه‌لا و هه‌ندێك رۆژنامه‌نووسیش پاسه‌وان دانراوه‌.
بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت زیاتر لە 50 هەزار پاسەوانی بەرپرسان لە هەرێمی كوردستان هەیە و لەهەمان كاتیش كەسایەتی هەیە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی هەیە لەكاتێكدا هیچ وەزیفەێكی رەسمی نییە،هەروەها مامۆستای ئایینی و رۆژنامەنوس هەیە 4 بۆ 5 پاسەوانیان بۆ داندراوە و هەموو ئەمانە بە قەد مووچەی چەند وەزارەتێك مووچە وەردەرگرن و بونەتە بارگرانی بەسەر حكومەتی هەرێمەوە كە زۆربەیان سەر بەپارتی و یەكێتین و لە ئێستاشدا هەوڵێك هەیە بۆ رێكستنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پاسەوانان.
لەوبارەیەوە بێستون فایەق،پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت ئەو زانیاریانەی پشتڕاست كردەوەو وتی”ژمارەی پاسەوانەكان لەهەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆرە و بەشێوەیەكی نامونەزەم دابەشكراون و هیچ پێوەرێكیش لە بەرچاوەنەگیراوە،حیزبی واهەیە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی هەیە،كەسایەتی واهەیە ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی هەیە لەكاتێكدا هیچ پلەیەكی رەسمی نییە لەو وڵاتەدا،هاوڵاتی و مامۆستای ئایینی و رۆژنامەنووس هەیە پاسەوانیان هەیە كە ئەمانە هیچ پێویستیان بە پاسەوان نییە و ئەمەش بارگرانیەكی زۆرە بەسەر بودجەوە بۆ دەبێت ئەو پاسەوانانە لەو كەس و حیزبانە وەربگیرێتەوە و بخرێنەوە سەر وەزارەتی ناوخۆ“.
بێستون فایەق وتیشی”مامۆستای ئایینی و رۆژنامەنووس هەیە یەكی چوار تا پێنج پاسەوانیان بۆ دانراوە كە سەر بەیەكێتی و پارتین،ئەو پاسەوانانە كاتی خۆی بەنایاسی دانراون و پێویست ناكات هەر هەیان بێت“.

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشكراشی كرد”زیاتر لە 50 هەزار پاسەوان لە هەرێمی كوردستان هەیە و زۆرترینی ئەو پاسەوانانە لای یەكێتی و پارتین“.
لەلایەكی تریشەوە هەر بەپێ زانیارییەكانی نوچەنێت لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ لەهەوڵدان بۆ رێكخستنەوە و پێداچونەوە بەو ژمارە زۆرەی پاسەوانان. لەوبارەیەوە ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا سەرۆكی ئەو لیژنەیە،لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت ئەو زانیاریانەی پشتڕاست كردەوەو وتی”ئێمە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دانیشتنمان كردوەو بڕیارمان داوە لیژەنەیەكی هاوبەش دروست بكەین بۆ پێداچونەوە بە ژمارەی پاسەوانەكان و بۆ یەگیشتن بەتەشكیلكردنی پڕۆژەیاسایەكی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی لە رەگەوە چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین و دیاری بكرێت كێ پێویستی بەپاسەوانە هەیبێت؟وە چەند پاسەوانیشی هەبێت؟وەتاكەی ئەو پاسەوانانەی هەبێت؟“.ناوبراو وتیشی”وەزارەتی ناوخۆش رەزامەندن لەسەر ئەوەی كە لیژنە هاوبەشەكەمان پێكەوە بۆ پرسی پێداچونەوە بەپاسەوانەكان دەست بەكار بێت“.راشیگەیاند”ئەو پاسەوانانەی بەیاسا دیاری كراون وەزیرەكان و ئەندامانی پەرلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنەكانن،بەڵام ئەوانی تر هیچیان بە یاسا رێك نەخراون“.
سەرۆكی لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكراشی كرد”كاتی خۆشی بڕیارێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەبوو بۆ رێكخستنەوەی پاسەوانەكان و هەروەها بۆ ئەوەی بارەگا حیزبییەكانی یەكێتی و پارتی یەكی چەند پاسەوانیان هەبێت بەڵام ئەو بڕیارە سەدا سەد جێبەجێ نەكراوە“.
ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا جەختی لەوەشكردوە”زۆرترین پاسەوان هی هەردوو حیزی دەسەڵات دارن واتە پارتی و یەكێتی بەڵام حیزبەكانی تریش بەرێژەیەك پاسەوانیان هەیە بۆ بارەگاكانیان“.سەرۆكی لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كانیش ئەوەی ئاشكراكرد”كە رۆژنامەنووس و مامۆستای ئایینیش هەیە پاسەوانیان بۆ دانراوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com