نوچه نێت هه‌ولێر
عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌زنجیره وتارێك وه‌ڵامى مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ” مادام هه‌موولایه‌ك خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن “ته‌نانه‌ت كاك مه‌لا به‌ختیاریش” با له په‌نای داعش‌و ماعشدا، قسه به ئیسلام‌و په‌یڕه‌وانی ئیسلام نه‌ڵێن”.
دواى ئه‌وه‌ى قسه‌كانى مه‌لابه‌ختیار ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌باره‌ى ئایین و دیموكراسییه‌وه ناره‌زایى لایه‌نه ئیسلامییه‌كانى لێكه‌وته‌وه. عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به زنجیره وتارێك وه‌ڵامى قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه و به‌ڵێن وایه له په‌یجه‌كه‌ى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوى بكاته‌وه. دوێنیش وتارێكى وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بڵاو كردۆته‌وه له وتاره‌كه‌ى هاتووه”منیش كاتێك وتاره‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیارم له هه‌فته‌نامه‌كه‌ی خۆی: (چاو‌دێر) ژماره: (509)ی ڕۆژی 3/3/2015زدا خوێنده‌وه‌و، پاشان گوێم له هه‌ندێك قسه‌ی دیكه‌ی گرت، له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی، ئه‌و كۆنفڕانسه‌دا كه به‌ناوی (دابڕان) له‌ڕۆژانی: (26و27ی3/2015)زدا به‌سترا، وه ویستم شتێكی له‌باره‌وه بنووسم، یه‌كسه‌ر ئه‌و په‌نده كوردییه‌م هاته زه‌ینه‌وه! چونكه وتاره‌كه‌ی‌و قسه‌كانیدیكه‌شی، هێنده‌یان هه‌ڵه تێدابوون، سه‌رژمێركردنیان قورس بوو”.
دواتریش ده‌ڵێ”، ده‌رگای سه‌رنجدان‌و تێوه‌ڕامانی بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، به‌ڵام بێگومان تفه‌نگ به تاریكییه‌وه نان‌و، به پێخواسیی به‌نێوكه‌وتن، خاوه‌نه‌كه‌ی ئیحڕاج ده‌كات”. سه‌ره‌راى ئه‌و قسانه‌ى عه‌لى باپیر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌موو له‌یه‌ك ده‌بێت سه‌یرى خاڵه ته‌باكانى یه‌كتر بكه‌ن و ده‌ڵێ” له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا جێی خۆیه‌تی هه‌موولایه‌ك جه‌خت له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان بكه‌ینه‌وه، نه‌ك بۆ خاڵه جیاوازه‌كان بگه‌ڕێین‌و، پێكه‌وه (شه‌ڕی ده‌وه‌ن به ئاش) بكه‌ین!”. پێشیوایه كه‌سانێك هه‌ن ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دروستبوونى داعش له‌په‌ناى مه‌سه‌له‌ى داعشه‌وه قسه به ئیسلام ده‌ڵێن” مادام هه‌موولایه‌ك خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن “ته‌نانه‌ت كاك مه‌لا به‌ختیاریش” با له په‌نای داعش‌و ماعشدا، قسه به ئیسلام‌و په‌یڕه‌وانی ئیسلام نه‌ڵێن، به تایبه‌ت له كاتێكدا كه ته‌وژمی ئیسلامیی به‌گشتیی ڕه‌خنه‌ی له داعش‌و گرووپه په‌ڕگیره‌كانی هاو وێنه‌ی گرتوه‌و، هه‌ڵوێستی ڕوون‌و ئاشكرایه”.
عه‌لى باپیر: قسه‌كانى مه‌لا به‌ختیار هێنده‌یان هه‌ڵه تێدابوون ژماردنیان قورس بوو
0
Share.