نوچه نێت
ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێك ئاشكراى ده‌كات ،نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى کوردستان دیارییه‌ك به‌گه‌نجانى شارۆچكه‌ى سه‌ید سادق ده‌دات، كه بریتیه له پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌گه‌نجان.
ئومێد حه‌مه عه‌لى ئه‌ندامى په‌ڕله‌مانى كوردستان، له‌په‌یجی تایبەتی خۆی لە فەیس بووک نووسیویه‌تى”ئه‌مرۆ 2 . 4 . 2015 سه‌ردانی به‌رێز (دكتۆر نوری عوسمان) م كرد له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كۆنوسی پرۆژه پێشنیاركراوه‌كه‌ی سه‌یدسادق”.
ئه‌و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه روونى ده‌كاته‌وه كه نێچیرڤان بارزانى پێشتر به‌ڵێی پرۆژەیەکی بە گەنجانی سەید سادق داوە، بەڵام بە قسەی ئەو به‌ڵینەکەی بارزانی پێشتر بەڵێنێکی زاره‌كىبووە لەوکاتەدا دراوە.کە نوێنه‌رانى سه‌یدسادق سه‌ردانى سه‌رۆكى حكومه‌تیان كردووه.
دەشڵێت”منیش وه‌ك ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری و به‌رپرسیاری خۆم به شاری شه‌هید(بریار حه‌سه‌ن) ه‌وه یاداشتێكم له25 . 11 . 2014 ئاراسته‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تكرد و له‌رێگه‌ی به‌رێز (دكتۆر نوری عوسمان) له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه سه‌رۆكی حكومه‌ت رایسپاردبوو په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا به‌مه‌به‌ستی له‌به‌رچاوگرتنی یاداشته‌كه‌م و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی گه‌نجان. دڵسۆزانی شارم ئاگاداركرده‌وه كه به‌رێوه‌به‌رانی ئیداری سه‌یدسادق ئاگاداربكه‌ن و پێكه‌وه كۆنوسی پرۆژه‌یه‌ك بنوسن و پێشنیاربكه‌ن. ئه‌وان كۆنوسه‌كه‌یان ئاماده‌كرد و ئه‌مرۆ گه‌یاندمه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و راده‌ستی دكتۆر نوری عوسمانم كرد”.
ئومێد حەمە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەوەش دەخاتە روو کە “ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتین ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ئه‌ندازیاری خۆیان ده‌نێرن و به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی شار و ئه‌ندازیارانی سه‌یدسادق و به‌رپرسانی ئیداری پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری پێشنیارده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته ئه‌و به‌رێزانه‌ی باسمكردن هه‌ماهه‌نگبن و هه‌مومان پێكه‌وه كاریجدی بۆ ده‌كه‌ین”.