“من خۆم لە دهۆكم و دەزانم جەنابی كاك مةسعود بە مانگ لە بەرەكانی شەڕ بووە و لەناو كابینە خەوت”
نوچەنێت.ههولێر:
دیندار دۆسكی سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووی حكومەتی عێراق لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەلێدارێكی لەگەڵ گوڵا ن دەڵێت،جەنابی كاك مسعود بارزانی رەمزی كوردستانە و رۆڵی سەرەكی و یەكلاكەرەوە بۆ پرسی نەتەوەیی كورد دەگێڕێت.
ناوبراو لەبەشێكی دیدارەكە دەڵێت: هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر كوردستان هەڕەشەیەكی زۆر گەورە بوو بۆ سەر هەموو نەتەوەی كورد، بۆیە بڕیاری جەنابی كاك مسعود بارزانی بە راگەیاندنی شەڕی سەرتاسەری دژی تیرۆریستانی داعش، بڕیارێكی بوێرانە و حەكیمانە بوو، یەكێك بووە لەو ئەركانەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیدا وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە زۆر حەكیمانە هەنگاوی بۆ هەڵگرتووە، پاشانیش لەم شەڕەدا هەموو خەڵكی كوردستان پشتیوانی و پشتگیری بڕیارەكەی جەنابی كاك مسعودی كردووە، دوای ئەوەش پشتگیری هاوپەیمانان هاتووە و بۆتە بڕیارێكی ستراتیژی دژی تیرۆریستانی داعش”.
دیندار دۆسكی راشیگەیاندوە: بۆیە ئەم بڕیارەی كاك مسعود بارزانی بڕیارێكی بوێر بووە و لە قۆناخێكی هەستیار و پڕمەترسیدا ئەم بڕیارەی داوە و بەم بڕیارەی تەحەمولی بەرپرسیاریەتییەكی قورسی كردووە كە ئەو بڕیارە بدات و كوردستان لەو مەترسییە دووربخاتەوە، لەم شەڕەدا دەبێت بە تەقدیر و رێزەوە سەیری رۆڵی كاك مسعود بارزانی بكرێت، من خۆم لە دهۆكم و دەزانم جەنابی كاك مسعود بە مانگ لە بەرەكانی شەڕ بووە و لەناو كابینە خەوتووە و لە بەرەی شەڕەكانی شنگال هاوشانی پێشمەرگە لەسەنگەرەكاندا بووە، بۆیە ئەگەر كاك مسعود ئەو رۆڵەی نەگێڕابایە و بۆخۆی وجوودی مەیدانی لە بەرەكانی شەڕ نەبوایە، ئەوا ئەو سەركەوتنانە بەوجۆرە بەدەست نەدەهاتن و شەڕەكە بەو جۆرە ئاسان نەدەبوو كە ئێستا دەیبینین.
ئەو سەركردەیەی یەكگرتوو ئەوە شی خستوەتەڕوو”جەنابی كاك مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و ئێمەش وەك حزبە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی لە بڕیار و هەوڵەكانی كاك مسعود بارزانی دەكەین…ئەوە گومانی تێدا نییە كە جەنابی كاك مسعود بارزانی لە ئێستادا كەسایەتییەكی نێودەوڵەتییە و پێویستە كورد لەم قۆناخە سوود لە شكۆی كەسایەتی كاك مسعود بارزانی وەربگرێت، كە لە ئێستادا لەسەر ئاستی هەردوو تەوەری ناوخۆ و دەرەوەش كەسایەتییەكی كاریگەرە، لەسەر ئاستی دەرەوە بۆ ئەمریكا و ئەوروپا و هەموو جیهان، كەسایەتیی كاك مسعود بارزانی رۆڵی سەرەكی و یەكەم بۆ پرسی نەتەوەیی كورد دەگێڕێت”. ههر لهدیدارهكهى گوڵان دیندار دهڵێ”ئەو قەناعەتشم هەیە كە بێجگە لە كاك مسعود بارزانی كەسی دیكە ناتوانێت ئەو رۆڵە بگێڕێت، ئەو رۆڵەش كە دەیگێڕێت و ئەو ئامانجەش كە هەوڵی بۆ دەدات، جێگەی تەقدیر و رێزە بۆ هەموو لایەكمان، لەم قۆناخەدا كەسایەتی كاك مسعود بارزانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پرسی نەتەوەییمان زەروورەتە و رۆڵێكی گەورە و یەكلاكەرەوەی هەیە بۆ ئەوەی رای گشتی جیهان بە خواستەكانی نەتەوەی كورد قانیع بكات”
دواتر دیدار پێیوایه لهباسكردنى مهسهلهى بارزانى دهبێت دوو مهسهله لهیهكتر جیابكرێتهوه ئهوه دهڵێ”لێرەدا گرنگە لەم پرسەدا دوو مەسەلەی گرنگ لە یەكتری جیا بكەینەوە، یەكەمیان كەسایەتی جەنابی كاك مسعود بارزانی لەلایەك و مەسەلەی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەكی دیكە، بەلای منەوە مەسەلەی سەرۆكایەتی هەرێم پرسێك نییە پەیوەست بێت بە كەسایەتی كاك مسعود بارزانی، ئەوە پرسێكی یاساییە و دەبێت هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەری رێكبكەون و پاشان لە پەرلەمان بە یاسا چارەسەر بكرێت، بەڵام سەبارەت بە كەسایەتی كاك مسعود بارزانی، كەسایەتی جەنابیان لەسەر ئاستی كوردستان جێگەی تەقدیر و رێزی هەموو لایەنە سیاسییەكانە و هەموو لایەكیش دەزانن ئەم كەسایەتییە بۆ ئێستا تا چەند گرنگە”.
لهكۆتایى قسهكانیشى بارزانى به رهمزى كوردستان ناودهبات و دهڵێ”من بەو جۆرە سەیری كەسایەتی كاك مسعود بارزانی دەكەم، ئەو ئێستا یەكێكە لە رەمز و سونبولەكانی كوردستان و ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش نەبێت، ئەو رۆڵەی ئێستا دەیگێڕێت، ئەو رۆڵە هەر دەگێڕێت، واتە ئەگەر سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش نەبێت، بە كەسایەتی خۆی كە ئێستا كەسایەتییەكی نێودەوڵەتییە و بەو مێژووەی هەیەتی دەتوانێت لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان و دەرەوە و جیهانیش، هەمان رۆڵ بگێڕێت”.