د. هاوڕێ مەنسور بەگ: مێژوو ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیی ده‌كات
که‌س ناناسم له په‌رله‌مانی كوردستان پسپۆری نه‌وت و گاز بێت
له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو كورد نه‌وتیشی هه‌نارده نەكردبوو، موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی کوردستان بڕاو هه‌رێمی كوردستان سه‌ختترین فشاری ئابووری خرایه سه‌ر
گرنگه كه به‌شداریت له حكومه‌ت، پشتیوانی حكومه‌ت بكه‌یت و نیازت پاك بێت بۆ سەرخستنی
د. هاوڕێ عەزیز مەنسور بەگ، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لەبواری وزەو بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، بۆ نوچەنێت، قسە لەسەر پرسی نەوتی کوردستان و ئایندەی کوردستان دەکات، لەئەنجامی ئەو پرسەدا، پێی وایە مێژوو ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هەموو ئەوانە دەکات کەبەشدارن لەسیاسەتی نەوتی کوردستاندا.
رزگار رەزا چوچانی . سوید
نوچەنێت :نەوت تاچەند کاریگەری بەسەر بڕیارە سیاسییەکانی جیهانەوە هەبووەو هەیە ؟ هەم لەڕابردوو هەم لەئەمڕۆدا.
د. هاوڕێ مەنسور بەگ : بێ گومان نه‌وت كاڵاكه‌یه‌كی ستراتیجی زۆر پڕ بایه‌خه‌و ئابووری وڵاتانی زل هێزی كاریگه‌ر له ئه‌وڕوپاو ئه‌مریكا پشت به وزه ده‌به‌ستێت، به‌شی شێری وزه‌ش له ڕێگای نه‌وت و گازی سروشتیه‌وه دابین ده‌كرێت.
هه‌ربۆیه نه‌وت و مسۆگه‌ركردنی ده‌ستپێگه‌یشتنی نه‌وت له لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه ڕاسته‌وخۆ تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت و ده‌وڵه‌تدارییه. ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له هاوڵاتیان و سیاسه‌تكاران تێیناگه‌ن ئه‌وه‌یه، كه نه‌وت كاڵایه‌كی ستراتیجیه‌وه گه‌مه‌ی ستراتیجی ده‌كات، مه‌رج نیه كاریگه‌ریاكانی ئەو گەمەیەش ڕاسته‌وخۆ ببینین له ئێستادا.
نزیكترین نموونه ئێران و ڕوسیایه، كه ئێستا ئه‌مریكاو سعودیه فشار ده‌خه‌نه سه‌ریان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌رامی سیاسی، هەر وەک ئەوەی له‌لای خۆیه‌وه ڕوسیاش به هەڕەشەی بڕینی دابینكردنی گازی سروشتی، فشار بۆ ئه‌وڕوپا دێنێت، له پێناو ساردكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا له پشتگیریكردنی ئۆكرانیا.
ڕوسیا هه‌رچه‌نده سارد نه‌بۆته‌وه له ده‌ستتێوه‌ردان له كار‌و باری ناوخۆی ئۆكرانیا، به‌ڵام له مه‌ودایه‌كی دوور سوپای ڕوسیا ناتوانێت ئه‌و به‌رنامه تێروته‌سه‌له جێبه‌جێبكات، كه خه‌ونی سه‌رۆك پوتینه له پێناو نوێكردنه‌وه‌ی سوپای ڕوسیا‌و دابینكردنی چه‌كی مۆدێرن كه ملیاره‌ها دۆلاری ده‌وێت. ئه‌مریكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت، ده‌یه‌وێت ڕێگری له‌و تموحه سه‌ربازی و سیاسیه‌ی ڕوسیا بكات. سعودیه‌ش ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر ئێران، چونكه ئێران له ڕێگای حوسیه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه مه‌ترسی جدی بۆ سه‌ر سعودیا دروست كردوه.
سه‌رۆك نیكسۆن له حه‌فتا‌كا‌نی سەدەی رابردوو بۆیه ئاماده‌بوو شای ئێران پڕ چه‌ك بكات، تاوه‌كوو بتوانێت ده‌ستی بگات به نه‌وتی ئێران، ئێرانیش چاوی بڕیبووه هه‌یمه‌نه‌تكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خۆ به‌هێزكردن دژ به‌یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وكات. شای ئێران به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دوژمنی ئیسرائیل نه‌بوو و نه‌وتی وه‌ك چه‌ك دژ به ئه‌مریكاو ڕۆژ ئاوا به‌كار نه‌ده‌هێنا. به‌ڵام له دواییدا، پێداگرتنی شای ئێران، له‌سه‌ر گرانكردنی نرخی نه‌وت، بووه هۆكارێك كه پێگه‌ی به‌هێزی خۆی له ده‌ستبداو ئه‌مریكا پشت له شا بكات.
هەموو ئەوانە نمونەی رونن کە نەوت دەتوانێ کاریگەری بەسەر بڕیارە سیاسییەکانی جیهانەوە هەبێت، و زۆرکاتیش ئاراستەیان بکات.
نوچەنێت : ئەگەر نەوت ئەو کاریگەرییەی هەیە، بۆچی ئەو هەموو نەوتەی کوردستان نەبووە جێی سەرەنجی دونیا‌و کوردستانی نەپاراست، لەو هەموو نەهامەتییەی بەسەری هات؟ هۆکار چیی بوو؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: بەڵێ نه‌وت كاڵایه‌كی ستراتیجیه، بەڵام لەڕابردوودا نەوتی کوردستان بەدەست کوردەوە نەبووە، کورد بڕیاری نەوتی بەدەستەوە نەبووە، بۆ ئەمرۆش هێشتا زوه بزانین نه‌وتی كوردستان چ كاریگه‌ریه‌كی هه‌یه‌و ده‌یبێت.
دڵنیام له‌وه‌ته‌ی هه‌رێم وه‌ك ناوچه‌یه‌كی نه‌وت به‌رهه‌مهێن خۆی ناساندوه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و تۆتالی بۆ خۆی ڕاكێشاوه، چۆته نێو حیساباتی سیاسی و لێكدانه‌وه‌ی زلهێزه‌كانی جیهان. مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی كوردستان بێ كێشه‌ش نیه‌و پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان دوژمنیشی زۆره، له سه‌رووی هه‌موویان، عێراق و ئێران. عێراق به به‌رده‌وام لۆبی ده‌كات بۆ به نایاسایی ناساندنی ئه‌و پیشه‌سازیه له جیهان. پێویسته كوردیش به‌رده‌وام بێت و نێوماڵی كوردی به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستی نیشتیمانی به‌رگری له‌و پیشه‌سازیه بكات. كۆمپانیا‌و وڵاتانی جیهان ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێڵگه‌كانی نه‌وت و گاز ناكه‌ن، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ كۆی پرۆسه‌ی سیاسیی و سه‌قامگیریی ئه‌منی و دارایی ده‌كه‌ن. هه‌ر درزێك له نێو ماڵی كوردی، ده‌بێته هۆی لاوازكردنی پێگه‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و گازی هه‌رێم له جیهان و ناوچه‌كەدا.
نوچەنێت : ئێوە پسپۆڕێکی بواری نەوتن، چاودێری پرسی نەوت و بڕیاری سیاسیش دەکەن لەو بارەوە، بۆخۆت ئەو یەکڕیزییەی باسی دەکەی دەیبینی لەسەر پرسی نەوت؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: هه‌تا ئێستا نابینم ئه‌و یه‌كڕیزیه به ته‌واوی هه‌بێت، له سه‌ر ئاستی حیزبی و جه‌ماوه‌ری، ته‌نها له سه‌ر ئاستی كابینه‌ی حكومه‌ت تا ڕادده‌یه‌ك هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه حیزبه‌كان له ناو خۆیان باڵی جیاواز‌و ڕاو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه.
گرنگه كه به‌شداریت له حكومه‌ت، پشتیوانی حكومه‌ت بكه‌یت و نیازت پاك بێت بۆ سەرخستنی حکومەت. كاتی ئه‌وه‌ش هاتوه كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ده‌ست به‌وتووێژ بكه‌ن له گه‌ڵ چینه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌تی حكومه‌ت له مه‌ڕ نه‌وت و گاز ڕوون بكه‌نه‌وه. یه‌ك ڕیزی هه‌ر به ته‌نها به خواستی چه‌ند سیاسه‌ت مه‌دارێك نایه‌ته دی، بگره ده‌بێت بۆی تێبكۆشیت و پردی په‌یوه‌ندی دروست بكه‌یت له نێوان وه‌زاره‌ت و جه‌ماوه‌ر. ئه‌وه‌ش به‌ته‌نها به‌خودی وه‌زیر ناكرێت، وه‌زاره‌ت ده‌بێت پۆلێك له داموده‌زگای موئه‌سه‌ساتی تێكهه‌ڵكێشی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
نوچەنێت: لەسەر پرسی نەوت نێچیرڤان بارزانی، کەبەداڕێژەری سیاسەتی نەوتی کوردستان ناسراوە، بووە ئامانجی رەخنەو هێرشەکان، هەم لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و هەمیش لەسەر ئاستی دەرەوە، تۆمەتی زۆر خرایە پەنای، بەڵام وادیارە سوربووو سورە لەسەر سەرخستنی سیاسەتی نەوت، ئێوە چۆن لەو سیاسەتە دەڕوانن و هۆکاری دژایەتییە دەرەکییەکان و دژایەتییە ناوخۆییەکان بۆ ئەو سیاسەتە بۆچی دەگێڕنەوە؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك، پێویسته به‌رگری له‌و مافه ده‌ستوریانه بكات كه ده‌ستووری عێراقی به هه‌رێمی به‌خشیوه. عێراق مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێم نه‌خوێنده‌وه‌ارو كۆڵه‌وار بێت له ڕوانگەی به‌هێزبوونی ژێرخانی ئابووری به‌گشتیی و پیشه‌سازی نه‌وت به‌تایبه‌تی. هه‌روه‌ها عێراق مه‌به‌ستیه‌تی هه‌رێم هیچ جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئابووری نه‌بێت، چونكه كلیلی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی ئابوریه‌كه‌یه‌تی.
نابێت ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ك سیاسه‌تی تاكه كه‌سێك لێكبدرێته‌وه، نێچیرڤان بارزانی ئه‌ركی سه‌رشانی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كات، له‌گه‌ڵیشی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م كابینه‌ی حكومه‌ت هاوڕان له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له ڕێگای میدیاكانه‌وه هه‌ندێك لایه‌نی ناو حیزبه‌كان، دژایه‌تی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن. پێویسته تێبینی و پێشنیاز‌و سه‌رنجه‌كان له ناو كابینه باس بكرێت و كورد بگاته وتارێكی نیشتیمانی یه‌كگرتوو، ڕه‌خنه‌گرتن ته‌عبیركردن نه‌بێت له ململانێی شه‌خسیی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕای جیاوازی باڵی ناو حیزبه‌كان.
نوچەنێت : بەڵام هەموو هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان، هەمیشە هێرشیان لەسەر سیاسەتی نەوتە، سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەبەرپرس دەبینن لەو پرسە، کاتێک گرفتێک دێتە رێی پرسی نەوت، هەموو رەخنەکان لەسەر سەرۆکی حکومەتە، کاتێکیش باسی سەروەری کورد دەکەن لەڕێی ئەو پرۆسەوە هەموو لایەک شەریکن لەو سیاسەتە، ئەمە ناو دەنێی چی؟ لەکاتێکدا ئەو جۆرە لەرەخنەگرتن، لەسەر ئاستی پەڕلەمانتارو سەرکردەی حزبەکانیشە، نەک ئاستی ناوەند؟ ئەم جیاوازییە لەسیاسەت و قسەکردن ناو دەنێی چی؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: هه‌میشه وابوه سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌ری خاوه‌نی زۆری هه‌یه، به‌ڵام شكست هه‌ر به‌سه‌ر كه‌سێك ساغ ده‌بێته‌وه. سه‌ركرده‌كان ده‌بێت ئه‌و كاره بكه‌ن كه به‌ڕاستی ده‌زانن و هه‌ست ده‌كه‌ن كه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه. ده‌مه‌وئت ئه‌وه بڵێم، له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو كورد نه‌وتیشی هه‌نارده نەكردبوو، كه‌سێكیش نه‌بوو به ناوی ئاشتی هه‌ورامی، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران بڕاو هه‌رێمی كوردستان سه‌ختترین فشاری ئابووری خرایه سه‌ری. حكومه‌تی ناوه‌ند له سه‌رده‌مه جیا جیاكان جۆره‌ها فشاری سه‌ربازیی و ئابووری بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هێناوه، هه‌ر جاره‌و له ژێر په‌رده‌و بیانوێك، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی، كورد باجی كورد بوونی خۆی ده‌دات، كوردبوونمان هۆكاری سه‌ره‌كی فشاره‌كانمانه، ئه‌گه‌ر نا چ مه‌نتیقێكه كارمه‌ندانی ژێر ده‌ستی داعش موچه وه‌ربگرن به‌ڵام كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان دوچاری برسی بوون بكرێته‌وه، وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوونه، كارمه‌نده‌كه‌ی موسڵ عه‌ره‌به‌و ئه‌وه‌ی هه‌رێمیش كورده.
نوچەنێت: لە ئەنجامی سیاسەتی نەوتی کوردستان چی ئایندەیەک بۆ کوردستان چاوەڕوان دەکەیت؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: هه‌رچه‌نده، هه‌رێم بودجه‌ی بڕاوه، به‌غدا فشاری جۆراو جۆری هێناوه، به‌ڵام به گشتی من هه‌ست به به‌هێزبوونی پێگه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌م له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، كرانه‌وه‌ی توركیاش به‌ڕووی هه‌رێم و پڕۆسه‌ی ئاشتیش له نێوان حكومه‌تی توركیا‌و پارتی كرێكاران به‌ڵگه‌ی به‌هێزبوونی پێگه‌ی هه‌رێمن. من له‌و باوه‌ڕه‌شم، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ولێری له داعش پاراست شان به‌شانی پێشمه‌رگه له ئاسمانه‌وه جه‌نگا، به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانی نه‌وت و گاز و دروستبوونی به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجی گه‌وره‌ی ئابووری ئه‌مریكا له‌هه‌رێم.
نوچەنێت : کەوایە دەکرێ بڵێین سیاسەتی نەوتی کوردستان، توانی وێڕای رێگری و هەڕەشەکانی عێراق، کۆمپانیا نەوتییە گەورەکانی جیهانی بهێنێتە کوردستان، لەو رێیەوە گارانتی، پاراستنی کوردستانی کردووە ؟ وەک ئەوەی ئێوە دەڵێن ئەمریکا بۆ پاراستنی کۆمپانیا نەوتییەکانی پشتیوانی کوردستانی کرد؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: نوسه‌رو ڕۆژنامه نووسی ناوداری ئه‌مریكی Steve Collله پاش به هانا هاتنی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی هه‌ولێر، له گۆڤاری به‌ربڵاوی The NewYorker نووسی، كاتێك سه‌رۆك ئۆباما فه‌رمانی به هێزه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا دا كه هه‌ولێر بپارێزن، له ڕاستیدا سه‌رۆك ئۆباما بڕیاری دا وڵاتێكی ئه‌مری واقعی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی ”پڕ نه‌وت” بپارێزێت.
له هه‌ر شوێنێك ئێكسۆن مۆبیل له‌وێ بێت، ئه‌مریكاش له‌وێیه. لۆبی كردنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بۆ وڵاتانی خانه‌خوێ ڕۆتینێكی باوه‌و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێبكات، نه‌وه‌ك هه‌رێمێكی عه‌لمانی وه‌ك ئه‌وی خۆمان، كه شوێنی داڵده‌دانی مه‌سیحیكه‌نای عێراق و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی دیكه‌یه له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه شایانی پاراستنه‌و ئه‌مریكا به ئاسانی ده‌توانێت پاساو له لای كۆنگرێس و ڕای گشتی شه‌قامی ئه‌مریكی بهێنێته‌وه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازی، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و هاوشێوه‌كانی زۆر جار بۆ وڵاته دكتاتۆریه‌كانیش پشتیوانی ئه‌مریكایان فه‌راهه‌م كردوه.
نوچەنێت: ئێوە کە شارەزای پرسی نەوتن و دەزانن کاریگەرییەکانی چییە، پێتان وایە مێژوو چۆن باسی داڕێژەرانی سیاسەتی نەوتی کوردستان بکات، لەسەرۆکی حکومەتەوە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لەداڕشتنی ئەو سیاسەتە؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: به بڕوای من مێژوو ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانیی و سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه له پشت سیاسه‌تی نه‌وت و گازی كوردستانن. ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه پرۆسه‌كه پێویستی به چاككردن نه‌بێت و مایه‌ی ڕه‌خنه‌ش نه‌بێت لێره‌و له‌وێ. نه‌وت كه له ژێرخاكه ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌ر ده‌بێت ڕێچكه‌ی بازاڕه‌كان ببینێته‌وه‌و بفرۆشرێت، به‌ڵام گرینگه، ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز‌و ساغكردنه‌وه‌ی له بازاڕه جیهانیه‌كان، تێكه‌ڵ به پرۆسه‌یه‌كی گشگیری فراوانی نیشتیمانسازی بكرێت، له‌و باوه‌ڕه‌م تا ڕاده‌یه‌كی باش ئه‌م پرۆسه‌یه كه‌وتۆته گه‌ڕ، هه‌ربۆیه‌ش حكومه‌تی به‌غداو نه‌یارانی كورد هێنده سه‌غڵه‌تن. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه پرۆسه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ و تێكده‌رانه بوایه، نه‌یاران پێشوازیان لێده‌كردین.
نوچەنێت: تا ئێستا ئەو نەوتەی لەکوردستان بەرهەم دێت، بەشی خەرجییەکانی خەڵکی کوردستان ناکات، لەداهاتوو ئەو پرسە چۆن دەبینی، ئایا نەوتی کوردستان دەگاتە ئەو ئاستەی وڵاتی پێ بەڕێوەببرێت؟ چۆن؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: هه‌تا ئێستا نه‌وتی كوردستان ته‌نها له سێ كێلگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌وانیش كێڵگه‌كانی تاوكێ له نزیك زاخۆ‌و، خورمه‌ڵه‌و كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق له نزیك كۆیه، چه‌ندین كێڵگه‌ی گرینگ له ناوچه‌كانی شێخان و دەوروبه‌ری هه‌ولێرو ئاكرێ و گه‌رمیان دۆزراونه‌ته‌وه‌و كاركردن به‌رده‌وامه، له ئاینده‌یه‌كی نزیك ئه‌وانیش بەشداری به‌رهه‌مهێنانی گشتی ده‌كه‌ن و هه‌رێم به‌ئاسانی ده‌توانێت ملیۆنێك به‌رمیل له ڕۆژێك بخزێنێته نێو بازاڕه‌كانی جیهان و داهاته‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت له‌و داهاته‌ی كه ئێستا له به‌غدا بۆی بڕاوه‌ته‌وه.
نوچەنێت: بەڵام ئێستا هەندێک لەپەڕلەمانتاران و هەندێ لەنوسەرو رۆژنامەنوسانیش کە شارەزای ئەو پرسە نین، پێیان وایە، کوردستان توش بەقەرزێکی زۆر بووە، کەلەتوانایدا نابێ داهاتوویەکی دووریش بیداتەوە، پێیان وایە، ئایندەی نەوتی کوردستانیش دیار نییە ، و ناکرێ پشتی پێ ببەسترێ لەئەمرۆدا، ئێوە لەو بارەوە چی دەڵێن؟ ئایا دەکرێ بڵێین لەڕێی نەوتەوە قەرزەکان دەدرێتەوە بەئاسانی و لەداهاتوویەکی نزیکدا؟ و دەتوانین پشت بەخۆمان ببەستین؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: كوردستان قه‌رزێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووە كه نه‌توانێت بیداته‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا‌و بانكه‌كان ئه‌سڵه‌ن قه‌رز ناده‌ن به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئه‌گه‌ر دڵنیا نه‌بن كه ئه‌و قه‌رزه ده‌تواندرێت بدرێته‌وه.
هه‌روه‌ك باسمان كرد، هێشتان یه‌ك له سه‌ر چواری كاپاسیتی كوردی به‌كار نه‌هاتووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كوردستان. هێشتان یه‌ده‌گی مسۆگه‌ری گازی سروشتی له ژێر خاكی كوردستانه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی چوونه بازاڕه‌كانه. وڵاتێك له ئاینده‌یه‌كی نزیك بتوانێت ڕۆژی ملیۆنێك به‌رمیل بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، نابێت ترسی له قه‌رزی چه‌ند ملیارێك هه‌بێت. عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی كه سازش بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێم، چوونكه هه‌رێم بۆته یه‌كێك له بۆڕیانه‌ی كه له ڕێگایه‌وه عێراق هه‌ناسه‌ی پێده‌دات، هه‌ر پاره‌یه‌كی زه‌وت كرا‌و له لایه‌ن عێراق پێویسته بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ هه‌رێم، ئه‌گه‌ر نا هه‌رێم دەتوانێت له‌ڕێگای فرۆشتنی نه‌وتی خۆی قه‌رزی خۆی بداته‌وه. هه‌رێم له ساڵی ئاینده ده‌بێته پاره به‌خش بۆ بودجه‌ی عێراق و له به‌شی خۆی زیاتر پاره ده‌هێنێته نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق.
نوچەنێت : ئەی تاچەند لەو بڕوایەی پەڕلەمانتارانی کورد، بەشارەزاییەوە قسە لەسەر پرسی نەوت دەکەن، پێشنیارت چییە بۆیان؟
د. هاوڕێ مەنسور بەگ: من سه‌رسامم كه حیزبه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده خه‌م سارد بوون و كه‌م ته‌رخه‌م بوون له ئاست پرسی نه‌وت و گاز، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم، كه‌س ناناسم له په‌رله‌مانی كوردستان پسپۆری نه‌وت و گاز بێت له ڕووی یاسایی، ئابووری، ئه‌ندازیاری ته‌كنیكی و ژینگه پارێزی.
ئه‌گه‌ر دكتۆرای یاساشت هه‌بێت و كاری زۆرت له بواری یاسا كردبێت، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی كه‌ڵه‌كه بووش بیت له بواری یاسا، هێشتان كاركردن له بواری یاسای نه‌وت و گاز شاره‌زاییه‌كی جیاوازی ده‌وێت، پێویستی به ئه‌زمونی تایبه‌ت هه‌یه، پێناچێت حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان ته‌واو دركیان به‌وه كردبێت. هه‌ندێك وتارم خوێندۆته‌وه كه پارله‌مانتاران له مه‌ڕ نه‌وت و گاز نوسیویانه، ئه‌و جۆره نوسین و ئاستی ڕه‌خنه گرتنانه زۆر له‌وه كه‌متره كه بگاته ئاستی نوسینی پرۆفێشوناڵی وڵاتانی دونیا، زۆر له ڕه‌خنه‌كان هێنده ساده‌و سه‌تحین به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه خانه‌ی كاری پیشه‌گه‌ری بابه‌تیانه. ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت كه‌سێك بێت بزانێت ڕه‌خنه له چی و له پێناو چی ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت چ مه‌رامێك بپێكێت. ده‌شبێت باكگراوندی ئه‌كادیمی یان پیشه‌ییت، بای هێنده هه‌بێت كه گوێت لێبگیرێت. پێشنیارم ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانتاران ده‌ستكراوه بن له‌هانابردن بۆ كادر‌و پسپۆری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و سه‌ردانی وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموون بكه‌ن و به‌شداری له وۆركشۆپی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌زموونی خۆیان.