نوچه نێت شیكارى تایبه‌ت
هه‌موو چاودێرانى سیاسى و شاره‌زایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، كه ناوچه‌كه به‌گشتى به‌ره‌و شه‌ڕى تایفى ده‌چێت. كه‌چى كورد نیگه‌رانى خۆى له‌وه ده‌رده‌بڕێت و خۆى وا داده‌نێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بازنه‌یه‌ى ململانێییه. مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌یان جار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه. كورد نایه‌وێت به‌شێك بێت له‌جه‌نگى تایفى شیعه و سوننه. به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه كورد خواستى خۆیشى نه‌بێت. ئایا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان تووشى ئه‌و جه‌نگه نابێت؟. كاتێك لێره‌دا ناوى بارزانى ده‌هێنین مه‌به‌ست ئه‌وه نییه. كه ته‌نها ئه‌و له‌ناو كێشه و ململانێیه‌كان دابێت. به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئیداره‌كردنى هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و سه‌ركردایه‌تیكردنى جه‌نگى دژه داعش هه‌رهه‌موو له‌ئه‌ستۆى بارزانییه و هه‌ر ئه‌ویش ئه‌وه یه‌كلا ده‌كاته‌وه كه ئایا كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێیه‌ى شیعه و سوننه ده‌كات. ناوهێنانى بارزانى له‌برى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه مه‌سعود بارزانى چه‌ندین ساڵه رێگرى له‌وه كردووه. هه‌رێم به‌زه‌قى به‌سه‌ر میحوه‌رى ئێران ساغ ببێته‌وه. ئه‌گینا كه‌سان و لایه‌نى دیكه هه‌بووه بیركردنه‌وه‌ى جیاوازى له‌به‌رامبه‌ر ئێران هه‌بووه و به‌دۆستى خۆیانى زانیوه!
نه‌مانى دیكتاتۆرى قه‌ومى و هاتنى ته‌وژومه ئیسلامییه‌كان
دواى كشانه‌وه‌ى هێزه ئیسعتمارییه‌كانى رۆژئاوا له‌ناوچه‌كه، ده‌سه‌ڵات به مه‌لیكه دۆسته‌كان سپێردرا. كه جۆرێك بوو له ده‌سه‌ڵاتى ئینتیدابى. ئه‌مه‌ش له‌سه‌روبه‌ندى جه‌نگى یه‌كه‌م و دووه‌مى جیهان بوو. ئه‌و مه‌لیكانه‌ى كه هه‌رده‌م له‌لایه‌ن گه‌لانى خۆیانه‌وه به‌دارده‌ستى ئیستعمار ناوده‌بران. بۆیه یه‌ك له‌دواى یه‌ك ئه‌و جۆره حوكمڕانییه كاڵبۆوه و كۆده‌تاى سه‌ربازییان به‌سه‌ر داكرا. نموونه‌ى عێراق ومیسر. نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست قۆناغى كۆده‌تاى سه‌ربازیى قه‌ومییه‌كان بوو. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا ئه‌و كۆده‌تایانه هه‌ڵقوڵاوى ئومێدى خه‌ڵك بووه به‌ڵام دواجار به دیكتاتۆریه‌تى قه‌ومى كۆتایى هات كه له‌زۆربه‌ى وڵاتان عه‌ره‌بى زیاتر له‌سى ساڵى خایاند. له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا هه‌رچى هێزى عه‌لمانى و چه‌پ و قه‌ومى هه‌بوو به‌زه‌برى ئه‌وان كه‌وتنه پاشه‌كشه كرد. له‌ژێره‌وه‌ش گڕى ئیسلامى سیاسى گه‌رمتر ده‌بوو. كاتێك له‌دواى نه‌مانى جه‌مال عه‌بدولناسرى رێبه‌رى عروبه ده‌سه‌ڵاتى میسر له‌ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ى كرد. ئه‌وا دواتر به‌تایبه‌تى له‌سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانه‌وه دوو هێزى دیكه له‌ناوچه‌كه كاریگه‌ربوون ئه‌وانیش هێزى سعودى و هێزى ئێرانى بوو. مه‌به‌ست له‌هێز لێره‌دا تواناى سه‌ربازیی نییه. به‌ڵكو ده‌سترۆیشتووى هه‌ركامیانه له‌ناوچه‌كه. باڵاده‌ستبوونى ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ش وایكرد كه ته‌وژمه ئیسلامییه‌كان به دیوى سوننى و شیعى ببوژێته‌وه. كاتێكیش له‌دواى سه‌ده‌ى بیسته‌م ژماره‌یه‌ك له‌و دیكتاتۆره قه‌ومیانه ده‌روخێن ئه‌وا ناوچه‌كه به‌ته‌واوى ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ته‌وژمه ئیسلامییه‌كانه‌وه.
ئیسلامییه‌كان ناتوانن دوور له‌تایفه‌گه‌ریى بوه‌ستن
كۆمه‌ڵێك هۆكار واده‌كات هێزه ئیسلامییه‌كان نه‌توانن بگه‌نه حوكم. ئه‌گه‌ریش له‌حوكم دابن ئه‌وا ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بن. نه تاڵیبان توانى زۆر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. به‌رده‌وامبوونى ئێرانیش له‌ده‌سه‌ڵات مانه‌وه‌یه‌كى ئاسایی نییه. یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى دزێوبوونى هێزه ئیسلامییه‌كان جیا له‌توندڕه‌وى تایفه‌گه‌رییه. ناكرێت ئیسلامى سیاسى دووربێت له‌تایفه‌گه‌رى. بۆیه كاتێك ده‌سه‌ڵات یان سیاسه‌ت ئیسلامى ده‌بێت. ئه‌وا به‌ر تایفه‌كه‌ى دیكه ده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات تایفه‌گه‌ریى له‌دواى هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى ئیسلامییه‌وه بوه‌ستێت.
چوار كیانه بچووكه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
چوار كیان هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ره‌نگه له كێشه تایفییه‌كانى ناوچه‌كه دوور و نزیك به‌ركه‌ون. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌وان كێشه‌ى دیكه‌ى شوناسیان له‌ناوچه‌كه هه‌یه. ئه‌وانیش ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و لوبنان و هه‌رێمى كوردستانه. كه لێره‌دا زاراوه‌ى كیان به‌كارده‌هێنن ره‌نگه له‌رووى زانستى جیۆپۆلۆتیكى و سیاسیه‌وه تووشى نه‌گونجاو بێت. چونكه له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك له یاساى نیوده‌وڵه‌تى تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه. بۆ نموونه ئیسرائیل و لوبنان ده‌وڵه‌تن. فه‌ڵه‌ستین ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش نه‌بێت ئه‌وا جۆرێك له‌تایبه‌تمه‌ندى پێدراوه. به‌ڵام هه‌رچواریان كێشه‌ى شووناسى ده‌بێت له‌نێو ئه‌و هاوكێشه ئاڵۆزانه‌دا. ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلى كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى له‌ناوچه‌كه هه‌یه. زۆرینه‌ى جوله‌كه‌ن. لوبنانیش به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ى مه‌زهه‌بى و ئایینى هه‌یه. زۆرینه‌ى مه‌سیحیه. فه‌له‌ستێن كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه و به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌رێمى كوردستانیش كێشه‌ى شوناسى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه. نامانه‌وێ لێره باس له‌و كێشانه بكه‌ین كه رووبه‌رووى ئه‌و كیانانه ده‌بێته‌وه. له كێشه‌ى تایفییه‌كانى ناوچه‌كه. ئه‌وانیش مه‌ترسی خۆیان ده‌ربڕیوه. له‌وانه میشیل عون سیاسه‌تمه‌دارى به‌ناوبانگى لوبنانى له‌سه‌ره‌تاى به‌هارى عه‌ره‌بى هۆشیارى له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى ململانێى تایفى دا. هه‌روه‌ها وتاره‌كه‌ى نه‌تانیاهۆ له كۆنگرێسى ئه‌مریكى هه‌موو ئه‌و ئاماژانه‌ى تێدابوو كه ناوچه‌كه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره ده‌چێت.
هه‌رێم كوردستان له‌به‌رده‌م گێژه‌لووكه‌ى مه‌زهه‌بى
هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان سێ ده‌وڵه‌ت دایه. به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كانى دونیا له‌سه‌ر میحوه‌رى شیعى هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌وانیش ئێران و سوریا‌و عێراقه. به‌ڵكو زێده‌تر له‌مه هه‌ر ئه‌وان میحوه‌رى سه‌ره‌كى شیعى پێكده‌هێنن. له‌لایه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش توركیا هه‌یه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌وه ناچێت له‌به‌رامبه‌ر په‌لهاوێشتنى ئێران و وڵاتانى میحوه‌ره‌كه‌ى بێده‌نگ بێت. ئایا له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌كرێت هه‌رێمى كوردستان بێ ده‌نگ بێت و بێلایه‌ن بوه‌ستێت؟ بێگومان نه‌خێر. به‌ڵام ئاراسته‌ى كورد به‌ره‌و كامیان ده‌چێت. ئه‌مه‌یان پرسیاره.
مه‌سعود بارزانى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟
ده‌یان جار مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه. كه كورد به‌شێك نابێت له‌ململانێیه‌كانى نێوان شیعه و سوننه. ده‌كرێت دوو تێبینى له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى بارزانى بكرێت. یه‌كه‌م به‌ڕاستى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كورد بایه‌خ به كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان نادات و له‌رابردوودا هیچ ئامانجێكى سیاسى به‌ناوى مه‌زهه‌ب و ئایینه‌وه نه‌بووه. دووه‌م خاڵیش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر دوور بوون له‌مه‌زهه‌بگه‌رایى وه‌ك خه‌یاڵ یان نیازپاكییه‌ك ده‌مێنێته‌وه. چونكه وڵاتانى ده‌وروبه‌ر رێگه‌ناده‌ن هه‌رێمى كوردستان به ئارامى بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت له‌سیاسه‌تى كورد له‌سه‌ر میحوه‌رى سوننى حیسابه. سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتوویى ئه‌و سیاسه‌ته دواى چه‌ند په‌راگرافێكى دیكه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كرێت. به‌ڵام پێشتر ده‌بێت هێلى سیاسه‌تى بارزانى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى تایفه‌گه‌رى روون بكرێته‌وه
بازنه بچووكه‌كه‌ى سوننه
سه‌رۆكى هه‌رێم ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌بازنه‌ى عێراق هه‌ڵوێستێكى وه‌هاى نواندووه. كه هاوسۆزى زۆربه‌ى سوننه‌كانى وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند هه‌ڵوێستێك ده‌ركه‌وتووه. یه‌كێك له‌وانه بێلایه‌ن وه‌ستان له‌مه‌سه‌له‌ى تارق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمار. دووه‌م رێگاكردنه‌وه بۆ ئاواره‌كان كه زۆرینه‌ى سوننه‌ن. سێیه‌م داڵده‌دانى زۆرینه‌ى سه‌ركرده‌كانى سوننه له سیاسه‌تمه‌داران و شێخى عه‌شیره‌ته‌كان. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش چه‌ند ساڵێكه باس له‌وه ده‌كرێت كه بارزانى له‌رێگاى ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى سوننه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زۆر كه‌ناڵى به‌هێزى خه‌لیج دروستكردووه. كه‌لێره‌دا ناتوانرێت ورده‌كارییه‌كانى باس بكرێت. چه‌ندین ده‌زگاى راگه‌یاندنى عێراقى كه له‌سه‌ر سوننه هه‌ژمار ده‌كرێن په‌یوه‌ندى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ بارزانی هه‌یه.
بازنه گه‌وره‌كه‌ى سوننه
له ساڵى 2007 ه‌وه هه‌رێمى كوردستان به‌پێى سیاسه‌تى بارزانى په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ توركیا به‌ستووه. رۆژ له‌دواى رۆژ ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر ده‌بێت. به‌پێى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى ئابوورى ئێستا هه‌رێمى كوردستان سێیه‌م گه‌وره بازاڕى توركیایه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش توركیا رۆژ له‌دواى رۆژ متمانه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌بێت. به‌جۆرێك هه‌ندێك ئاماژه‌ى ئه‌وتۆ هه‌یه كه توركیا له به‌كاربردنى نه‌وت و گازى سروشتى چیتر نایه‌وێ پشت به‌ئێران و رووسیا ببه‌ستێت و ده‌وێ پشتبه‌ستنى سه‌ره‌كى له هه‌رێمى كوردستان بێت.
دووركه‌وتنه‌وه له ناوه‌ندى شیعى
مه‌سعود بارزانى چه‌ند ساڵێكه سه‌ردانى ئێرانى نه‌كردووه. له‌وه‌ش ناچێت سه‌ردانى ئێران بكات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش نایه‌وێت بكه‌وێته ژێر فشاره‌كانى به‌غدا. له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندین جار باس له‌وه‌كراوه كه ئێران داواى له‌بارزانى كردووه هاوكار بێت له رێگه كردنه‌وه له‌به‌رده‌م به‌رپرسانى رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د. یان بارزانى خۆى سه‌ردانى سوریا بكات. به‌ڵام ته‌واوى ئه‌وانه ره‌تكراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش رۆژ له‌دواى رۆژ ماناى دووركه‌وتنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ینێ له‌و میحوه‌ره‌ى كه‌ناوى شیعه‌یه.
پاراستنى بێلایه‌نى، هه‌رێم ده‌خاته سه‌ر میحوه‌رى سوننه
هه‌موو سیاسه‌ته‌كانى بارزانى بۆ ئه‌وه‌یه كه كورد بێلایه‌ن بێت. وه‌ك وتمان ئه‌مه‌ش ته‌واوى ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى كورده. كورد نایه‌وێ بچێته‌شه‌ڕى مه‌زهه‌به‌وه هه‌رچه‌نده خۆشى زۆرینه‌ى سوننه بێت. به‌ڵام پاراستنى بێلایه‌نى كورد ده‌خاته سه‌ر میحوه‌رى سوننه. كێشه‌ى شه‌ڕى داعش‌یش له‌و باره‌یه‌وه نموونه‌یه‌كى زیندوو ده‌بێت.
كامه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى شیعه یان سوننه. قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى عه‌لى كوڕى ئه‌بوتاڵب یان عومه‌رى كوڕى خه‌تاب و عوسمانى كوڕى عه‌فان. به‌ڵكو شیعه وه‌ك مه‌زهه‌بێكى ئایینى هه‌رده‌مێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا باسى ده‌كرێت شیعه‌یه‌كه خۆى له ئێران و میلیشیاكانى له‌یه‌مه‌ن و لوبنان وعێراق و سوریا به‌رجه‌سته كردووه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ لێكدانه‌وه‌كان پوخت بكه‌ینه‌وه و بێئه‌وه‌ى پێش رووداوه‌كان بكه‌وین. ده‌بی دیقه‌ت بدرێت بزانین كێ له‌به‌ره‌ى ئێرانه و كێ له‌به‌رامبه‌ریه‌تى. ئه‌وه‌ى له‌به‌ره‌ى ئێران جیا له‌ئێران و حزبوڵڵا و سه‌رانى ئێستاى عێراق. ئه‌وا چه‌ندین گروپ و میلیشیاى هاوشێوه‌ى حوسییه‌كان هه‌یه. به‌ڵام كێ نه‌یارى ئێرانه.؟ به‌ره‌یه‌كى فراوانه له‌وانه وڵاتانى عه‌ره‌بى و كه‌نداوى عه‌ره‌بى. توركیا و قسه له‌سه‌ر پاكستانیش هه‌یه! سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه ئیسرائیل و میسر. هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێن كه ته‌رازووى هێز به‌لاى ئێرانه‌وه نییه.