نوچه نێت تایبه‌ت
محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه کەوروژاندنی بابه‌تی مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی لەسەرۆکایەتی هەرێم دژایه‌تی بارزانی نییه و پێی وایە نابێ پارتی پێی وابێ لەکورددا کەسی تێیدا نییە بۆ ئەو پۆستە جگە لەبارزانی، ده‌شڵێ” پێم باشه كاك مه‌سعود بێ منه‌ت بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم”
بۆ سەرۆکایەتی کوردستان جیاوازی لەتێڕوانینی سیاسی لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا بوونی هەیە، پارتی دیموکراتی کوردستان داوای سیستەمی سەرۆکایەتی دەکات و لایەنەکانی تریش سیستەمی پەڕلەمانی دەخوازن. محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه نێت، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئاساییه هه‌ندێك لایه‌ن داوای سیسته‌می په‌ڕله‌مانی بكه ن و پێشیوایه نابێت پارتی ئه‌مه به ئیستفزاز تێبگات. محه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ڵێ” بۆ سیسته‌می حوكمداری له هه‌موو جیهان 3 جۆر هه‌یه شتیكی ئاساییه هه‌ندی لایه‌ن داوای سیسته‌می په‌رله‌مانی بكه‌ن، به داخه‌وه پارتی زۆر جار به‌مه ئستفزاز ده‌بیت وبه دژایه‌تی تێ ده‌گات، به‌لام راست وایه ئه‌ویش وه‌كو لایه‌نیك ده‌ست به گفتۆ گۆ بكه‌ن و نابێت پارتی واده‌ركه‌وێت له گه‌ڵ ئه‌وه نیه ئه‌م هه‌رێمه بێ ده‌ستور بێت”.
له‌باره‌ی وروژاندنی بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، محه‌مه‌د حه‌كیم پێیوایه،” بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بابه‌ته‌كه شەخصی نیه وپێم باش نیه بابه‌ته‌كه به‌وه‌و ببه‌ستریت، پیش ئه‌وه هه‌ندێ بابه‌تی تر هه‌یه له‌وانه پێشیل كردنی یاسایه، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم روونه رێگر بوو بۆ سێ باره كاندید كردنه‌وه، بۆیه داواكاری پابه‌ندی به یاساوه كه لایه‌نه‌كان بیكه‌ن، ئاساییه، ئه‌مه دژایه‌تی مه‌سعود بارزانی نیه “.
محه‌مه‌د حه‌كیم له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حزبه‌كانی پێشووی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتی ده‌ڵێت” ئاساییه سێ لایه‌نی پێشووی ئۆپۆزسیۆن ئیستاش له گه‌ڵ یاسای دوو ساڵ دریژكردنه‌وه نه‌بن ویه‌كیتیش لێی په‌شیمان بێت. بۆیه با پارتی مه‌وزوعیانه ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگێنێت و بێته مه‌یدان وگفتوگۆ بكات، ئه‌م بابه‌ته به شخصی دژی كاك مه‌سعود لێكنه‌داته‌وه و ناشكریت پارتی به ناراسته‌وخۆ بڵێ كورد كه‌سی تیدا نییه، جگه له كاك مه‌سعود، جا وا كاك مسعود مرد، لای ئێمە زۆر گرنگە پێش شەخس باسی دەستور بکەین”.
هەر لەم ماوەیەدا لەمەڕ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمیری کۆمەڵ و چەند بەرپرسێکی یەکگرتووش وتیان، بارزانی بۆ ئەمرۆ پیَویستە، له‌باره‌ی ئه‌وه كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بۆچوونی خۆی ماوه یان بۆچوونی گۆڕاوه. محه‌مه‌د حه‌كیم له‌لێدوانه‌كه‌ی بۆ نوچه نێت وتی”من پێموایه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی باس له زروره‌تی بوونی یان نه‌بونی كاك مسعود بكرێت، به‌ڵام با بزانریت بۆ كوردستان ده‌ستوریش و یه‌كخستنی پیشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وزۆری تریش زه‌روره” له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شی دا وتی”ئیَمه زۆر رێز له سه‌ركرده‌كان ده‌گرین، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان بزانن، نابێت ئاینده‌ی كورد به كه‌سانیكه‌وه ببه‌ستریت، له‌ولاشه‌وه نابێتت خه‌بات وماندووبونی سه‌ركرده‌كانی كوردیش نادیده بگیرێت با غه‌م له هه‌رێم بخۆین وسود له گۆڕانكاریه‌كان وه‌رگرین، دیسان هه‌ل له‌كیس نه‌ده‌ین، پێم باشه كاك مه‌سعود بێ منه‌ت بێت وبڵێ 5 حزب وئه‌وانی تر و په‌رڵه‌مان بڕۆن چۆن بڕیار ئه‌ده‌ن بیده‌ن، ئه‌گه‌ر من زه‌رورم بۆ ئه‌م قۆناغه له خزمه‌تم، گه‌رنا ئاساییه منیش نه‌بم”.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵێ ئیسلامی : لای ئێمە زۆر گرنگە پێش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی دەستور بکەین
0
Share.