نوچه نێت. ئا :فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
ئه‌و نامه‌یه‌ى سیناتۆر تۆم كۆتۆن و 46 سیناتۆرى دیكه له‌حزبى كۆمارى ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئێرانیان كردبوو. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌رهاتوو واشنتون به ئیداره‌ى ئۆباما گه‌یشته رێكه‌وتنێك له‌باره‌ى پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران، ئه‌وا سه‌رۆكى داهاتوو ره‌تى ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى داهاتوو جا ژن بێت یان پیاو تۆندڕه‌وتر ده‌بێت.
كه‌چى ئایه‌تولڵاى داهاتوو كه‌شوێنى رابه‌رى گشتى ئێران ده‌گرێته‌وه، ئه‌ویش هه‌مان كار ئه‌ندام ده‌دات- چه‌ندین ئاماژه‌ش هه‌یه ئایه‌توڵڵاى داهاتوو زیاتر توندڕه‌و بێت- له‌وكاته‌شدانه‌یارانى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌واشنتون كه‌شێكى بێ متمانه‌بیى له‌لاى ئێران دروست ده‌كه‌ن. كه ئه‌مه‌ش ته‌نها پێگه‌ى هێزى موحافیزكاران به‌هێز د‌كات.
سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش، به‌چاوپۆشى رێبه‌رى گشتى ئێران كێ ده‌بێت. ئه‌گه‌رێكى گه‌وره هه‌یه كه ئێمه زوو نه‌وه‌ك دره‌نگ رووبه‌رووى ئه‌و كێشه‌یه ببینه‌وه، چونكه له‌وچه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا چه‌ندین راپۆرتى نوێ ئاماژه بۆ تێكچوونى بارى ته‌ندروستى رێبه‌رى ئێستاى ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه چه‌ند پرسیار له‌باره‌ى ئاینده‌ى دانوستاندنه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دێنێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش راسته زه‌حمه‌ته ئێمه بتوانین له‌باره‌ى ته‌ندروستى رابه‌رى ئێران قسه‌ى واقعیانه له پروپاگه‌نده جیابكه‌ینه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێران به‌مدوویانه به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه نه‌شته‌رگه‌رى پرۆستات بۆ خامه‌نائى ده‌كرێت، كه‌چى مه‌سه‌له‌ى ته‌ندروستى رابه‌رى ئێران بابه‌تێكه له‌بابه‌ته‌كانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌و وڵاته.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى رابردوو بكه‌ین ده‌بینین شاى ئێران و ئایتوڵڵا خومه‌ینى هه‌ردووكیان له‌ماوه‌ى حوكمڕانى خۆیان نه‌خۆشى كوشنده‌یان هه‌بوو، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا راستى بارى ته‌ندروستى ئه‌وان له‌نێو ئه‌ندامانى خێزان و چه‌ندكه‌سێكى كه‌م مایه‌وه. به‌رژوه‌ندى به‌شێك له سیاسیه‌كان له‌وه‌دایه هه‌واڵ له‌باره‌ى ته‌ندروستى عه‌لى خامه‌نایى بڵاو بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ر له‌سر مه‌جلیسى خوبراى قاده‌ى ئیران بۆ ئه‌وه‌ى بیر له شوێنگره‌وه‌ى رابه‌رى شۆڕشى ئیسلامى بكاته‌وه‌ز
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا مردنى خامه‌نایى گۆڕانێكى ریشه‌یى له ئێران دێنێته ئاراوه. گۆڕانكارییه‌ك به‌قه‌د ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى كه له‌دوای مردنى ئایه‌توڵڵا خومه‌ینى روویدا له‌ساڵى 1989. له ئێستاشدا ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران له‌دواى خامه‌نایى. به‌تایبه‌تى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ندى به به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمییه‌وه هه‌یه، تێیدا بڕیارى كۆتایى په‌یوه‌ندى به جێگره‌وه‌ى رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلام ده‌بێت. ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌زانین راشكاوانه‌ى توندڕه‌وه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكى كه پێشتر نموونه‌ى نه‌بووه ده‌بێته هۆى كاردانه‌وه له‌لاى توندڕه‌وه‌كانى ئێران.
به هه‌رحاڵ له‌توانى رابه‌رى داهاتوو هه‌یه كه چاره‌نسووسى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى یه‌كلا بكاته‌وه. پێگه‌كه‌شى رێگه به‌وه ده‌دات پاشه‌كشه له‌هه‌ر رێكه‌وتنێك بكات كه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ئه‌نجام دراوه. له‌و بڕیاره‌شى ده‌توانێ چه‌ندین پاساوى ته‌كنیكى و سیاسى به‌كاربهێنێ. به‌پێى فه‌لسه‌فه‌ى فه‌رمى كۆمارى ئیسلامى كه له‌لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دانراوه. رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ده‌توانێت هه‌ر رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتییه‌ك ره‌ت بكاته‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى ناوه‌وه‌ى ئێرانیش بێت. ئه‌مه‌ش گوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى رێژمى كۆمارى ئیسلامى دابێت.
چۆن مه‌جلیسى خوبه‌ڕا كه‌وته ده‌ست توندڕه‌وه‌كان ?
بێگومان ئێمه شتێك له‌باره‌ى پلانه‌كانى جێگرتنه‌وه‌ى رابه‌ر نازانین. ئه‌مه بریارێكه له ته‌مه‌نى كۆمارى ئیسلامى یه‌كجار دراوه. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ى ئه‌وه بكه‌ن مه‌جلیسى خوبه‌راى قیاده كه ئه‌نجومه‌نێكه له ئێران و له‌ته‌واوى ئه‌و ئایه‌توڵڵایانه پێك دێت كه نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى پارێزگاره‌كانى ئێران ده‌كه‌ن. ئه‌وا به‌و پێكهاته‌یه‌ى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى خوبه‌را، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سێكى توندڕه‌و له‌شوێنى عه‌لى خامه‌نایى دابنرێت. كه له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوا زۆر توندڕه‌وتربێت له خودى خامه‌نایى. به‌نموونه له هه‌ڵبژاردنى رابردووى سه‌رۆكى مه‌جلیسه‌كه له‌نێوان محه‌مه‌د یه‌زدى و هاشمى ره‌فسنجانی ركابه‌رى بوو كه‌چى یه‌زدى به 47 ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ر 26 ده‌نگ پێش ره‌فسنجانى كه‌وت. ره‌فسنجانى به‌وه له‌لاى رۆژئاوا ناسراوه كه واقعیانه‌یه و پاڵپشتى ئابوورى ئازاد ده‌كات. به‌ڵام له‌دواى له‌كۆتایى هاتنى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ئه‌و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریى و سیاسى خۆى له‌ده‌ستداوه، بۆیه له‌به‌رامبه‌ردا توندڕه‌وه‌كه سه‌ركه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوونى جه‌ماوه‌رێكى زۆر مانای بوونى ده‌سه‌ڵاتێكى واقیعى ناگه‌ینێ. بۆ نموونه سه‌رۆكى پێشوو محه‌مه‌د خاته‌مى زۆر جه‌ماوه‌رى هه‌یه. به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشێكى توندى ده‌كرێته‌سه‌ر و هه‌رده‌م فه‌رامۆش ده‌كرێت. ته‌نانت ئه‌وه‌ى لێ قه‌ده‌غه كراوه سه‌فه‌ر بكات و ناو و وێنه‌ى له رۆژنامه‌كان بڵاوكرابێته‌وه. زۆربه‌ى میانڕه‌وه‌كان و ریفۆرم خوازه‌كان هه‌مان بارودۆخیان هه‌یه. كه‌چى توندڕه‌وه‌كان هه‌یكه‌لى ده‌سه‌ڵات له ئێران پێك ده‌هێنن. ئه‌وان سوودیان له‌پێگه‌ى دین و تۆڕى ئایینى شیعه‌گه‌رایى و عه‌شایه‌رى بینیوه.
له‌راستى دا رۆژێك له رۆژان” ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایانى سه‌رۆكایه‌تى” ” مجلسى خبرا‌و القیاده” رۆژێك له رۆژان رۆلى گرنگى له هه‌یكلى ده‌سه‌ڵات نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته نه‌بێت كه ئه‌ركى دارشتنى ده‌ستوورى ئێرانى پێ به‌خشرا. له 26 ساڵى رابردوودا له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خامه‌نایى ته‌نها ئه‌ركى مه‌راسیمه‌كان به‌و ئه‌نجومه‌نه سپێرداوه. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر رابه‌رى باڵاى شۆڕش و هه‌بێت و ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانیوه چاودێرى باكت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه ئه‌و ئاماژانه‌ن كه ته‌نها ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتى رابه‌رى داهاتوو یه‌كلا بكاته‌وه.
خامه‌نایى به‌لاوازى ده‌سه‌ڵاتى گرته‌ده‌ست كه‌چى ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌موو شتێك داگرت
له‌ساڵى 1989 كاتێك خامه‌نایى ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى لاواز بوو. زۆرێك پێیانوابوو ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنى سه‌رۆك. خه‌ڵك پێانوابوو وه‌ك رێبه‌رێكى رۆحى ده‌مێنێته‌وه ته‌نها شه‌رعیه‌تى ئیسلامى ده‌داته سیسته‌مى ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئه‌مه رووى نه‌دا. به‌ر له هه‌موو شتێك خامه‌نایى توانى خۆى له‌سوپا و حه‌ره‌س سه‌ورى نزیك بكاته‌وه. دواتر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى و راگه‌یاندن به‌هێزكرد. كارێكى وه‌ك شۆڕشى له مه‌رجه‌عه ئایینیه‌كان ئه‌نجام دا. له‌لایه‌ن كارگێریشه‌وه دیوانى رابه‌ر كه‌پێشتر فه‌رمانگه‌یه‌كى بیرۆكراتى بچووك بوو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك تێیدا كارى ده‌كرد ئێستا بۆته ده‌زگایه‌كى گه‌وره نزیكه‌ى 4 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى له‌شاره‌زایانى ئابوورى و هه‌واڵگرى و سیاسه‌ت و ئایین له‌خۆیه‌وه گرتووه.
هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌مجاره دانانى رابه‌رى باڵاى شۆڕش زۆر ئاڵۆزتر ده‌بێت. ئه‌و كه‌سه‌ى كه 26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌بوو ئێستا نییه. ئه‌و كاته حه‌ره‌س سه‌ورى و هه‌واڵگرى و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ته‌نها به‌ده‌ست توندڕه‌وه‌كان نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ئه‌مڕۆ له‌نێو خۆیان دا له ململانێیه‌كى توندى ئابوورى و سیاسى دان. لێره‌شه‌وه له‌و كه‌لینه‌وه ده‌كرێت میانڕه‌وه‌كان سه‌ر بكه‌ون، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن به سه‌ر موحافیزكاره توندڕه‌وه‌كان زاڵ بن. بۆیه دواجار دانانى رابه‌ر به رێكه‌وتنى هه‌ردوولا ده‌بێت.
به‌چاوپۆشین له ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى له‌دواى خامه‌نایى دێت. به‌ڵام ئه‌و رێبه‌رى دێت له‌خامه‌نایى كه‌متر سه‌ربه‌خۆیى ده‌بێت. چونكه توندڕه‌و و موحافزكارانى ئێران له 26 ساڵى رابردوودا توانیانه ده‌زگاى ده‌سه‌ڵات له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى راسته‌قینه بێبش بكه‌ن جا له ده‌ره‌وه بێت یان له ناوه‌وه. بۆیه رابه‌رى باڵاى داهاتوو نوێنه‌رى به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانى توندڕه‌وه‌كان ده‌بێت، هه‌ر ئه‌وانیش ده‌توانن به‌سه‌ر بڕیاره‌كانى رابه‌ر زاڵ بن. ئه‌وكاتیش ئه‌مه دوور ده‌بێت ئێران په‌یوه‌ندى باشتر له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌بێت و دیموكراسى ناوخۆى هه‌بێت. به‌ڵكو له‌برى ئه‌مه زیاتر دژایه‌تى رۆژئاوا ده‌كات و له‌ناوخۆش سه‌ته‌مكارى زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: په‌یمانگاى واشنتون بۆ تویژینه‌وه