کاروان عەبدوڵڵا
پێكهێنانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌گه‌رچی له سه‌رده‌می په‌یدابوونی داعشدا راگه‌یێنرا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی زۆر له‌مێژه زه‌مینه‌سازی بۆ كراوه‌و به‌ر له فه‌تواكه‌ی سیستانیش به ناوی جیاجیاوه هه‌بوون و چالاكیشیان زۆر بووه، به تایبه‌تی له‌شاری به‌غدا كه ئه‌و شاره بۆ شیعه‌كان گرنگییه‌كی سیاسی و ئیداری هه‌بووه.
ده‌ستواڵابوونی ئه‌و میلیشیایانه بۆ سه‌ر عه‌ره‌به سوننه‌كان و ئه‌نجامدانی كاری تۆقێنه‌رانه له ناوچه سوننییه‌كان، بێ ئه‌وه‌ی رێگرییان لێبكرێ یان كه‌سیك له سه‌رانی ئه‌و میلیشیایانه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، له لایه‌ك ئه‌مه وایكرد زه‌مینه‌ی خولیای توندره‌وی له نێو عه‌ره‌به سوننه‌كان زیاتر‌و فراوانتر ببێ و به‌دوای فریادره‌سێكدا بگه‌رێن، كه له تۆقاندن و له‌نێوچوون بیانپارێزێ ، له‌لایه‌كی تره‌وه سیاسه‌تی ئیهمالكردن و په‌راویزخستنی ناوچه سوننه نشینه‌كان، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه هۆكارێكی دیكه بوو كه سوننه‌كان ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆ قاعیده‌و له‌دواییشدا بۆ داعش بخه‌نه سه‌ر پشت وهاوكاریشیان بكه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌ته تاییفیه‌ی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌رده‌می مالیكی زیاتر په‌ره‌ی پێدراو به سیستماتیك كرا، مالیكی له‌وه تێگه‌یشتبوو ئه‌و به‌رنامه‌یه به ئاسانی بۆی ناچێته سه‌ر، بۆیه له‌فرسه‌تێك ده‌گه‌را كه ببێته بیانویه‌كی به‌هێز بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سوننه‌كان ، بینیمان كه چۆن داعش له سنووری پارێزگای موسڵ نزیك ده‌بۆوه، كه‌چی ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زانیاریه‌ی كه ده‌ستی كه‌وتبوو، وه‌ك نه بای دیبێ و نه‌باران هیچ گرنگییه‌كی پێنه‌داو به‌شێوه‌یك له شێوه‌كان نه‌یهێشت كه‌مترین به‌رگریش له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه بكرێ، ئه‌وه‌بوو داعش به رۆژی رووناك هاته ناوه‌و به‌ئاسانی ئه‌و هه‌موو ناوچانه‌ی كۆنترۆل كرد‌و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش پێشوازییان لێ‌كرد.
مالیكی له خولقاندنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێ و مه‌ترسیداره سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا و سیستانی ناچار كرد كه فه‌توای به‌رگری ده‌ربكات، دواتر میلیشیا شیعه‌و خۆبه‌خشه‌كان له نێو هێزێك به ناوی حه‌شدی شه‌عبی كۆبكرێنه‌وه و رووبه‌روو بوونه‌وه گه‌وره‌كه رووبدا و ئێرانیش بۆ رێكخستن و پرچه‌ككردنی ئه‌و هێزه ئاماده‌یی فیعلی هه‌بێ.
دروستبوونی ئه‌و هێزه به‌هانه‌یكی گرنگیشه بۆ گۆشه‌گیرپێكردن و په‌راوێزخستنی سوپای عیراق و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك هێزی باڵاده‌ست و زه‌بروه‌شێن ، من پێموایه ئه‌و هێزه له‌سه‌ر شێوه‌ی هێزی پاسدارانی ئێران رێكده‌خرێ و هه‌موو ته‌كنه‌لۆجیاكانی سه‌ربازیش ده‌خرێته خزمه‌تی و به لایه‌نی كه‌م له‌ئێستادا ده‌بێته پارێزه‌ری ناوچه شیعه نشینه‌كان و ئه‌گه‌ر له‌تواناشیدا هه‌بێ ده‌ست به‌سه‌ر زۆرترین خاكی پێكهاته‌كانی دیكه‌ش داده‌گرێ.
له ئێستادا ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی ئه‌و هێزه دوورخستنه‌وه‌ی داعشه له سنووری ناوچه شیعه نشینه‌كان، به‌ڵام پێناچێ ئه‌و هێزه له‌و چوارچیوه‌یه‌دا بمێنێته‌وه، رۆژانه هه‌ست به جموجۆڵی گوماناوی ده‌كرێ، به تایبه‌تی له سنووری هه‌رێمی كوردستان گه‌ره‌كییه‌تی به ناوی راونانی هێزه‌كانی داعش و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سنوور ببه‌زێنێ و له‌داهاتووشدا ببێته ئه‌مری واقیع و به تۆپ و ته‌یاره‌ش ده‌رنه‌چێ ..!!
بۆ رێگرتن له‌م ئه‌مری واقیعه، گه‌رەكه رێ له هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ل ئه‌و هێزه بگیرێ، ئه‌گه‌ر به‌ره‌زامه‌ندی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستان نه‌بێ، هه‌روا ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ده‌بێ عه‌ره‌به سوننه‌كان هانبدرێن بۆ پاراستنی ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ده‌ر له حه‌شدی شه‌عبی و داعش، به‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئێمه كه‌متر ده‌بنه‌وه‌و باشتر به‌خۆمان راده‌گه‌ین.