نوچەنێت.تایبەت:
چه‌ندین كه‌س له‌ناو كورد چۆته ناو داعش، هه‌رچه‌نده ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام به‌بڕواى چاودێران تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم له‌رووى مامه‌ڵه‌ى یاساییه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه”.
تائێستا چه‌ندین كورد له ناو ریزه‌كانى داعشن، ئه‌وه‌ى ته‌نها زانراوه و ئاشكرا كراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه هه‌بووه. به‌ڵام ژماره‌ى دروست له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان له‌به‌ر ده‌ست دانییه. ئه‌وه ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌چونه‌ته ناوداعش له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاوروباری ئایینی حكومەتی هەرێمەوە بەپێ زانیارییەكانی نوچه‌نێت 48 كه‌سن كه هه‌موویان موچه‌خۆری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن به ناونیشانی جیاجیاوه هه‌یانە قورئان خوێن و بانگبێژ و مه‌لا و فه‌رمانبه‌رن. ئه‌و رێكارییه‌ى تا ئیستا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دژى ئه‌وانه ئه‌نجامى داوه ته‌نها ئه‌وه‌یه فه‌سڵ كراون و تائێستا وەزارەتی ئەوقاف ئەوكەسانەی نەداوەتە دادگا و رێكاری یاسای لە دژیان نەگرتوەتەبەر. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن چاودێرانى سیاسیه‌وه جێگاى هه‌ڵوه‌سته‌كردن و ره‌خنه‌یه چونكه ئه‌و چاو‌دێر و یاساناسانه به‌پێویستى ده‌زانن رێكارى یاسایى له‌دژى ئه‌وكه‌سانه بگردرێته‌به‌ر كه په‌یوه‌ندى نزیك و دووریان به‌داعشه‌وه هه‌یه. به تایبه‌تى كاتێك ده‌زانرێت یاساى تیرۆر له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه ده‌رچووه.
لەوبارەیەوە مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌وه قسه‌ى كرد كه سه‌ربه‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافن و چونه‌ته ناوداعش. وتی”ئێمه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكمان له‌ناوچه‌ی مه‌خمور و گوێڕ و جه‌له‌ولاو سه‌عیدیه هه‌بووه كاتێك كه‌داعش ئه‌و ناوچانه‌یان داگیر كرد و دواتریش پێشمه‌رگه ئه‌و شوێنانه‌ی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه ئه‌مانه دیار نەماون و نەیان وێراوە لەوێ بن و بەشێكیان له‌گه‌ڵ داعش رۆشتن و بەشێكیشیان دیارنین،هەندێكیان رەنگە نەوێرن بێنەوە موباشەڕە بكەنەوە لەترسەی ئەوەی كە بیان گرن،نازانم خادیمی مزگەوت چ بەرژەوەندێكی لەوەدایە كە ببیتە داعش“.
سەبارەت بەوەی ئەو كەسانەی كەچونەتە ناوداعش یاسای تیرۆرش دەیان گرێتەوە ده‌بیت بدرێنە دادگا مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی”بەڵی خۆی مەفڕوز وایە ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت.ئەوە مەلا شوان دیارە كە فەسڵ كراوە“.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی”لەبەر ئەوەی ئەوانە زوروفێكی تایبەتیان هەیە و ناوچەكانیان ناوچەی كێشە لەسەرەو تائیستاش كەسێك بە ئیمەی نەوتوە كە فڵان كەس لەناو داعشە ئەوە هۆكارەكەیە كە تائێستا ئیجرائات نەكراوە. بەڵام ئاگاداری ئه‌وه‌م كه‌وه‌زیری ئه‌وقاف نوسراوێكی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردوە كە ئه‌م ناوانه‌مان هه‌یه و دیار نه‌ماون به‌هه‌ر هۆكارێك بێت چونه‌ته ناوداعشه‌وه یان خۆیان شاردوه‌ته‌وه بۆ ئەوەی ئەوان چارەسەرێكمان بۆ بدۆزنەوە چونكە ناكرێت ئێمە كەسێك فەسڵ بكەین تا بۆمان روون نەبیتەوە كێ ناڵێت ئەوانە ئەسیرن لای داعش.ئەگەر كەسێك شك ببەین كەچوەتە ناو داعش ئەوە بەپێ یاسا دوای تەواوبونی كاتەكەی فەسڵ دەكرێت“. راشیگەیاند”ئێمە چاوەڕی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانین بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو خەڵكە بكەین“.
هەر سەبارەت بە هەمان بابەت ئومێد پاڵانی پارێزەری راوێژكار، لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەگەر بەدڵنیایی لەسەر هەر فەرمانبەرێك سەلما كە ئەو كەسە پەیوەندی بە رێكخراوێكی تیرۆرستیەوە كردووە وەك داعش پێویستە لەسەر وەزارەتی ئەوقاف یان بەڕێوەبەری ئەو شوێنە سكاڵای سزای بجوڵێنێت و هەروەها پیشكەشی داواكاری گشتی بكات دواتریش داواكاری گشتی بۆی هەیە سكاڵا بجوڵێنێت لەدادگای لێكۆڵینەوە ئەوە لەرووی سزایەوە،بەڵام ئەوەی پەیوەندی بەلایەنی مەدەنییەوە هەیە هەموو فەرمانبەرێك ملكەچە بۆ یاسای مەدەنی كەدیاری كردوە لەماوەی ئەوەندە رۆژە ئەگەر كەسەكە نەهات بۆ دەوام دەبیت فەسڵ بكرێت“.
ئەم پارێزە ئاشكراشی كرد كە”كەم و كوڕیەك لەوەزارەتی ئەوقاف هەیە كە پێویستە زانیاری تەواو دروست كۆبكاتەوە لەسەر ئەو كەسانەی كە پەیوەندیان بەرێكخراوی داعشەوە كردوە و دواتر پێشكەشی بكات بەداواكاری گشتی و وداواكاری گشتیش سكاڵا بجوڵێنێت لەدادگای لێكۆڵینەوە لەپاشان رێكارە یاساییەكان بگرێتە بەر بەهەر هۆیەك بێت كەسەكە ئامادە دەبێت لەدادگا یان ئامادە نابێت یاغیابی دادگای دەكرێت، پێویستە لەسەر هەموو بەڕێوەبەرایەتیەكان ئەو كارە یاسایەی لەسەریانە جێ بەجێ بكەن“. پاڵانی وتیشی”بەڵام وەزارەتی ئەوقاف ناتوانێت بەخۆی بڕیارێكی سزایی بدات دژ بەوكەسانە لەبەر ئەوەی وەزارەت لایەنێكی جێبەجێكارە و لایەنێكی دادوەری نیە تاهەڵسێت بەدادگای كردنی خەڵك“.
لەلای خۆشییەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی،ئەندامی لیژنەی یاسای لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەو بابەتە پەیوەندی بەبەرژەوەندی گشتیەوە هەیە دەبێت داوكاری گشتی و دادگاكان ئەو رۆڵە ببینن، چونكە ئەوانەی كە چونەتە ناوداعشەوە بەتایبەتی ئیمام و خەتیبەكان حەقە هەموویان بەیاسای تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت چونكە ئەوان بانگەشە دەكەن بۆ توندوتیژی و بیجگە لەوەش سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی جەنگێكی دەرونین ئەمڕۆ دژ بەهاوڵاتیانی كوردستان كە كاریگەری جەنگە دەرونییەكە هیچی كەمتر نیە لەجەنگە راستەقینەكە“.
ئەندامەكەی لیژنەی یاسای پەرلەمان رەخنەی لەوەزارەتی ئەوقاف گرت و بەكەمتەرخی زانی كە تاوەكو ئێستا ئەوكەسانەی نەداوەتە داگاو و وتیشی”بەدڵنیایەوە دەبوو وەزارەتی ئەوقاف وەكو وەزیفەی خۆیان ئەو كەسانەیان بدایەتە دادگا ئەگەر ئەوەش ناكەن پێویست بوو ناوی ئەو كەسانە بداتە دەست داواكاری گشتی بۆ ئەوەی لە رێگەی داواكاری گشتیەوە ئیجرائاتی یاسای بەرامبەر بەو تاوانبارانە بگیرێتەبەر،چونكە دەبێت ئێمە لە كوردستان لە رەگ و ریشەوە جەنگی ئیرهاب لەناوبەرین و هەموو ئەوانەی بانگەشە دەكەن بۆ توندوتیژی و توندڕەوی دەبێت رێكاری یاسایان لەبەرامبەر بگیرێتەبەر“.
“رێكارى یاسایى له‌دژى كورده‌كانى ناو داعش له‌لایه‌ن حكومه‌ت فه‌رامۆش كراوه”
0
Share.