پارتى : نابێت یه‌كێتى چاوه‌ڕێى بكات له‌هه‌ولێر پۆستى پێ بدرێت

0

نوچەنێت.تایبەت:
به‌رپرسێكى پارتى وه‌ڵامى یه‌كێتى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ” ئه‌گه‌ر پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پاریزگا به‌ئێمه‌ نه‌دریت، نابێت یه‌كێتى چاوه‌ڕێى بكات له‌هه‌ولێر پۆستى پێ بدرێت”.
دوای ئەوەی شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی لەلێدوانێكدا بۆ‌ سایتی حیزبەكەی وتی”یه‌كێتی رازی نیه‌ به‌وه‌ی كه‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، بدرێت به‌ پارتی چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر زیاتر ده‌بێت له‌ ئستحقاقی هه‌ڵبژاردن“. بەرپرسێكی پارتیش وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت نابێت یەكێتیش چاوەڕی پۆست بكات لە پارتی لەهەولێر”.لەوبارەیەوە فازڵ بەشارەتی،بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای ھەڵەبجە لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەوان كەرازی نین ئەو پۆستە بدەن بە ئێمە دەبێت رازیش بن هیچ پۆستێكیش لەهەولێر وەرنەگرن،بەداخەوە ئێمە نامانەوێت مەسەلەی پۆست و تەشكیلاتی حكومەتە خۆجێیەكان بگاتە ئەو ئاست و مەستەوایه‌ كە ئەوە ئەدەین و ئەمە نادەین چونكە ئەو جۆرە مامەڵەكردنە نیە لە ناوپڕۆسەی سیاسی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان“
به‌شاره‌تى وتیشی”كە ئەم برادەرانەی یه‌كێتی وادەكەن هەست نەكردنە بەمەسئولیەتی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان و حساب نەكردنە بۆ خواستی هاوڵاتیان چونكە پۆست بۆ خزمەتی هاوڵاتیانە وە ئیمە لە هەرێمی كوردستان هەموو پۆستمان بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی خۆمانە لەبەر ئەوە ئەم جۆرە لێدوانانە خزمەت بەپڕۆسەی سیاسی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان ناكات هیودارم لەو جۆرە لێدوانانە كە خەڵكی كوردستان لەهەموو ناوچە جۆربەجۆرەكان نائومێد دەكات لەگەشەكردنی پڕۆسەی سیاسی وازی لێبهێنرێت“ لەبارەی ئەوەی ئەگەر پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجەتان پێ نەدرێت بەشداری حكومەتە خۆجێیەكەی ئەو شارە دەكەن، فازل بەشارەتی رایگەیاند”ئێمە هەتا كۆتا خاڵ لەسەر ئەوە دەڕۆرین كە دەمانەوێت بەشداربین لەپۆستە ئیدارییەكانی هەموو پارێزگان بەتایبەتی لە پارێزگای هەڵەبجە بەڵام ئەو بەرێزە كەوا بەو شێوەیە قسە دەكات دەبێت چاوەڕوانی هەمان وەڵامیش بكات لەهەولێر“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com