نوچه نێت
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌ى كورده‌كانى ناو داعش ناسنامه و ناوى كه‌سه‌كانى ئاشكرا ده‌بێت و سایت و په‌یجه كوردییه‌كان به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن، لێره‌دا نوچه نێت ناوى كه‌سه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ش به سه‌رچاوه‌ى زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌كات.
خه‌تابى كوردى (سه‌ركرده تیرۆریسته‌كه)
تا ئێستا ناوى خۆى ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێى چه‌ند راپۆرتێك باس له‌وه كراوه كه خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌ب
جه‌یه و براكه‌ى له‌لایه‌ن په‌یه‌ده كوژراوه. ئه‌ویش له ریزى داعش بووه. دوێنێ به‌پێى هه‌واڵێكى پیوكه‌ى میدیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوژراوه. راگه‌یاندنى داعش‌یش له‌تویته‌ر دانیان به‌وه ناوه. به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه. باس له‌كوشتنى ئه‌بو خه‌تابى كوردى ده‌كرێت.
ئه‌بوهه‌مام” جامانه سه‌وزه‌كه”
ناوى شه‌ماڵه خه‌ڵكى سه‌ید سادقه و وه‌ك له knnc مامى باسى كردووه” ئێمه خۆمان له شه‌ماڵ بێبه‌ری كردووه‌و له‌خێزانه‌كه‌مان كردۆته ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌شمان به‌خۆی راگه‌یاندووه”.وه‌ك ئه‌و سایته باس ده‌كات شه‌ماڵ كه به (ئه‌بوو هومام) ناسراوه و ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێكه چۆته ناو چه‌كدارانی داعش. هه‌ر مامى ده‌ڵێ شه‌ماڵ خوێندنی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك چۆته وڵاتی یۆنان و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه توشی ئه‌م بیرۆكه‌یه بووه. پێشتر هیچ ئیلتیزامێكی ئاینی ئیسلامی نه‌بووه‌و بگره خه‌ڵكی ناوچه‌كه واته سه‌یدسادق گیریان به‌ده‌ستییه‌وه خواردبوو.
ئه‌بو ئیسحاق”بكوژى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پێشمه‌رگه”
ناوى شاڵاو به‌ختیاره خه‌ڵكى سلێمانییه وله‌گه‌ڕه‌كى مه‌ڵكه‌ندى سلێمانى داده‌نیشێ و قوتابى قۆناغى یه‌كه‌مى كۆلیژى شه‌ریعه بووه. سایتى رووداو ئه‌و زانیاریانه‌ى له باره‌ى ئه‌و تیرۆریسته بڵاوكرۆدۆته‌وه. هه‌رچه‌نده دایكى كوڕه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه دوو كوڕى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌یه و خۆبه‌خشن بۆ كوردستان. به‌ڵام یه‌كێك له كۆمینته‌كان بۆ سایتى رووداو له‌سه‌ر هه‌واڵه‌ك هاتووه به ناوى “zelwan” ده‌ڵێ”ئه‌وه بار قوتابی شه‌ریعه‌بوو له‌سلیمانی مه‌رحه‌له‌یه‌ك بوو ئه‌مسال دیاری نیه له‌كه‌ل دوو براده‌ری تریشی دیار نیه”.
داعشه قه‌ڵه‌وه‌كه
یه‌كێك له‌وانه‌ى له‌ڤیدیۆیه‌كه ده‌رده‌كه‌ون پیاوێكى گه‌نجى قه‌ڵه‌وه. رووداو له‌باره‌ى ئه‌و داعشه‌وه له ئاسایشى چه‌مچماڵه‌وه ئاشكراى كردووه”یەكێك لەو تیرۆرستانەی كە لە گرتە ڤیدیۆیەكە دەردەكەوێت ناوی تەواوی (ئاراس عەبدوڵڵا رەحیم) بە مەلا ئاراس ناسراوە، لە دایك بووی 1/9/1983 خەڵكی گوندی قوولەیە سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەڵام زۆربەی كات لە كەركووك دانیشتووە” هه‌ر له سایتى رووداو هاتووه”بە پێی قسەی بەڕێوەبەری ئاسایشی چەمچەماڵ لە بەرواری 14/7/2014 بە خۆی و خێزانی و منداڵی چوونەتە سووریا، سەرەتا پەیوەندیان بە بەرەی نووسرە، باڵی رێكخراوی قاعیدە لە سووریا كردووە، پاشان لەو گرتە ڤیدیۆیە لە نێو ریزەكانی داعش دەردەكەوێت”.