“ئه‌م ڤیدیۆیه‌ى ئه‌مڕۆ داعش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێشتر تۆمار كراوه و له عێراقیش نییه”
نوچه نێت تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ داعش ڤیدیۆیه‌كى 24 خوله‌كى بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه یه‌كه‌م ڤیدیۆى داعش نییه كه بڵاو ده‌بێته‌وه. به‌ڵام چه‌ندین جیاوازى له‌گه‌ڵ ڤیدیۆیه‌كانى دیكه هه‌یه كه له‌و تێبینیانه‌ى خواره‌وه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
كارى ته‌كنیكى ڤیدیۆكه؟
ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م شت جێگاى سه‌رنجه، ناوى ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه ڤیدیۆكه‌ى ئاماده كردووه. “الحیاه میدیا سه‌نته‌ر” ناوێكى نوێییه له‌و ناوانه‌ى له‌راگه‌یاندنى گروپه تیرۆریستیه‌كان. پێشتر قاعیده و چه‌ندین گروپى تیرۆریستى دیكه ناوى ده‌زگاكانیان دیار بوو. به‌ڵام ئه‌مه‌یان دیار نییه. دووه‌م سرودى ڤیدیۆیه‌كه‌یه كه هه‌ر له‌و جۆرانه‌یه كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نسار ئیسلا و جوند ئیسلام و هه‌ندێك گروپى دیكه‌ى ئیسلامى له‌كوردستان گوتراوه. به‌ڵام ناوه‌رۆِكى سرووده‌كه له‌سه‌ر ده‌وله‌ته‌كه‌ى داعشه. كارى مونتاژ و هونه‌ریى ڤیدیۆیه‌كه ده‌رى ده‌خات كه ده‌بێت ئه‌و ڤیدیۆیه به‌لاى كه‌مه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بێت. نه‌وه‌ك ئێستا.
شوێنى ڤیدیۆكه؟
به ئاماژه‌ى قسه‌كانى ناو ڤیدیۆكه و ده‌ركه‌وتنى خه‌تاب كوردى له ڤیدیۆكه مه‌زنده ده‌كرێت. ڤیدیۆكه له شام بێت و له‌سوریا بێت نه‌وه‌ك له موسڵ و عێراق. خه‌تاب كوردى كه چه‌ندین جار پێشتر هه‌واڵى كوشتنى بڵاوكراوه‌ته‌وه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپه‌رشتى شه‌ڕه‌كانى كۆبانى كردووه له دژى كورد. به‌ڵام له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تا ئێستا باس له‌وه نه‌كراوه كه ئه‌بو خه‌تابى كوردى كه خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌یه و پێشتر له گه‌ڵ گروپى ئه‌نساڕ ئیسلام بووه، له‌موسڵ و عێراق بێت.ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێت دیله‌كانیش له عێراق نه‌مابن، به‌ڵام ئاماژه‌یه‌كى دیكه هه‌یه كه له‌وانه ڤیدیۆكه له‌دوو دیمه‌ن گیرابێت.
بۆچى منداڵ له ڤیدیۆكانى داعش ده‌رده‌كه‌وێت؟
له‌وه ده‌چێت ڤیدیۆیه‌كه به‌دووجار تۆمار كرد بێت. واته دوو دیمه‌ن بووبێت. جارێك په‌یامه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دواتریش پێشمه‌رگه دیله‌كه شه‌هید ده‌كه‌ن. له دیمه‌نى دووه‌م دا هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وه‌ك سه‌رۆكى گروپه‌كه له‌دیمه‌نى یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌ون له دیمه‌نى دووه‌م دا نیین. به‌ڵام به‌كارهێنانى منداڵ له‌ته‌كنیكى ڤیدیۆكانى داعش بۆته مۆدیل و گروپه كوردییه‌كه‌ى نێو داعش‌یش ئه‌مرۆ ئه‌و ته‌كنیه‌كه‌یان به‌كارهێنا.
ژماره‌ى تیرۆریسته‌كانى داعش له ڤیدیۆكه چه‌نده؟
ئه‌وه‌ى له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت چه‌كدارانى داعش ئه‌وانه‌ى به‌ناوى كورده‌وه ده‌رده‌كه‌ون ژماره‌یان 30 كه‌س نابێت. ته‌نها چه‌ند كه‌سێكیان نه‌بێت. جلى كوردیان له‌به‌ر دایه و چوار كه‌سیش له‌وان قسه ده‌كه‌ن. پێشتریش راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه خه‌تاب سه‌رپه‌رشتى ئه‌و كوردانه ده‌كات كه ده‌چنه ناو داعشه‌وه. كه هه‌ر ده‌م ژماره‌یان كه‌م بووه. هیچ كاتێك نه‌گه‌یشتۆته سه‌د كه‌س.
ئامانجى ڤیدیۆیه‌كه؟
بێ هیوابوونى داعش، یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى ڤیدیۆیه‌كه. دووه‌م به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یه‌وێ سه‌رنجى كورده توندڕه‌وه‌كان رابكێشێت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێشتر رابردوویان له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستیه‌كان و توندڕه‌وه‌كان هه‌بووه. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌تابى تیرۆریست باس له شكاندنى زیندانه‌كانى سوسێ و ئاكرى و مه‌عسكه‌ر سه‌ڵام ده‌كات. جیا له‌مه‌ش بوونى دوو ئۆتۆمبیلى فۆرد و نیشاندانى چه‌كى نوێ هه‌موو ئه‌وانه بۆ راكێشانى گه‌نجانى توندڕه‌وه.
زۆرترین هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئۆجه‌لان و بارزانى
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنج بێت زۆرترین هێرش له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه له ڤیدیۆكه ده‌كرێته سه‌ر ئۆجه‌لان و مه‌سعود بارزانى. چه‌ندین جار ناویان دێت. هه‌رگیز له‌ڤیدیۆكه باس له سه‌رانى دیكه ناكرێت.
سه‌ركرده‌ى داعش هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات
سه‌ركرده‌كه‌ى داعش كه ناوى خه‌تاب باس له زیندانى ئاكرێ ده‌كات. پێشتر ئه‌و زیندانه له‌كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام چه‌ندین ساڵه ئه‌و زیندانه نه‌ماوه و داخراوه. ئه‌وه‌ش تێبنییه‌كى دیكه‌یه له‌باره‌ى ڤیدیۆكه.
چه‌ند تێبنییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى ڤیدیۆكه‌ى ئه‌مڕۆى داعش
0
Share.