نوچه نێت، ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
رۆژانه هه‌واڵ له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى كه‌سانى نزیك له داعش له ئاسیاى ناوه‌ڕاست بڵاو ده‌بێته‌وه. له‌باره‌ى هۆكارى بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش به‌و خێراییه له‌ئاسیاى ناوه‌ڕاست، dw راپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا هاتووه” شاره‌زاییان پێیانوایه ده‌وڵه‌تانى ئه‌و ناوچه‌یه كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى پرۆپاگه‌نده‌كانى داعش”.
له‌سه‌ره‌تادا راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رچاوه جیاجیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن چه‌كدارانى 80 وڵات له‌ناو ریزه‌كانى داعش دایه، له‌نێو ئه‌وانیش چه‌كدارانى قیرغیزستان و كازاخستان و تاجیكستان و توركمانستان هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و وڵاتانه‌ن كه له ئاسیاى ناوه‌ڕاست ناوده‌برێن. هه‌ر له‌و باره‌وه گروپى قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه باره‌گاكه‌ى له برۆكسله باسى له‌وه كردووه. گروپى داعش له سێ ساڵى رابردوودا توانیویه‌تى 4000 كه‌س له ئاسیاى ناوه‌ڕاست بخاته ریزه‌كانى خۆى و رۆژانه‌ش كه‌سانى سه‌ر به‌و رێكخراوه تیرۆریستیه له ئاسیاى ناوه‌ڕاست زیاد ده‌بێت.
له‌ناو داعش كازاخستانیه‌كان گروپى خۆیان هه‌یه
هه‌واڵگرى كازاخستنا ژماره‌ى چه‌كدارانى كازاخى به 300 كه‌س مه‌زنده ده‌كات كه له‌ناو داعش بن. ده‌شگوترێت ئه‌وان گروپى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و به‌ناوى” گروپى كازاخستانییه‌كان. ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى ده‌گوترێت نیوه‌یان ژنن.
به‌ڵام لایه‌نه فه‌رمییه‌كانى كازاخستان مه‌زنده‌كانیان له باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى چوونه‌ته ناو داعش، له‌گه‌ڵ یه‌كتر یه‌ك ناگرێته‌وه. بۆ نموونه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێ ژماره‌یان 100 كه‌سه. كه‌چى لیژنه‌ى ئه‌منى ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ ژماره‌یان 300 كه‌سه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش رۆژنامه‌كانى ناوخۆى كازاخستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن. كه ژماره‌یان 2000 كه‌س ده‌بێت. له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌زاره‌تى ناوخۆى قیزغیزستان ئاشكراى كردووه كه 230 كه‌س له‌و وڵاته به‌ره‌و سوریا رۆیشتوون و زیاتر له 30 كه‌سیان ئافره‌تن، تا ئێستایش 22 كه‌سیان له سوریا كوژراون. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دووه‌م گروپى لایه‌نگرانى داعش له ئاسیاى ناوه‌ڕاسته كه ژماره‌یان تا ئێستا گه‌یشتۆته 2500 كه‌س .
نه‌بوونى به‌رنامه‌یه‌كى كارا
ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست هه‌ست به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن كه رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت. سه‌ركرده‌كانى تاجیكستان و ئۆزبه‌كستان و كازاخستان دانیان به‌وه ناوه. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش توركمانستان مانۆرى سه‌ربازى ئه‌نجامداوه.وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ر دزه‌كردنێكى چه‌كدارانى داعش بۆ ناو ئه‌و وڵاته. كه‌چى شاره‌زایان له گروپى قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست به‌رنامه‌یه‌كى كارا نییه بۆ دژایه‌تیكردنى داعش. ژماره‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى بۆ ئه‌و وڵاتانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه تا ئێستا زۆر كه‌مه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌وڵه‌ته‌كانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست له‌به‌رامبه‌ر ترسناكییه‌كانى داعش كه‌مته‌رخه‌م بن.
بۆیه ده‌سه‌ڵاتدانى به‌رپرس له‌و ناوچه‌یه یاساى توند بۆ سزادانى ئه‌و كه‌سانه دانانێن كه مه‌شقى سه‌ربازى ده‌كات و له‌كرده‌ى جه‌نگه‌كان به‌شدارده‌بن. بۆیه شاره‌زایان پێیانوایه رێكارى یاساى له‌دادگا ته‌نها چاره‌سه‌ر نییه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش، به‌ڵكو داواى كۆمه‌ڵێك چاكسازى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێت. هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه به‌رێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى سه‌نته‌رى جیۆ سیاسى له پایته‌ختى تاجیكى دۆسنبه گوزه‌ل ده‌ڵێ” هه‌ژارترین ده‌وڵه‌ت له ئاسیاى ناوه‌ڕاست پێویستى به گۆڕانكارى ئابوورى هه‌یه. كاتێكیش كێشه‌ى ئابووریمان هه‌بێت ئه‌وا زه‌وینه‌ى كۆمه‌لایه‌تى بۆ گروپه توندڕه‌وه‌كان له‌بار ده‌بێت.
ئه‌سته‌مبوونى رێگرتن له‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه ناو داعشه‌وه
له‌چه‌ند مانگى رابردوودا هه‌فته‌یه‌ك نه‌بووه له قیرغیرزستان هه‌واڵى دادگایى كردن لایه‌نگرانى داعش نه‌بێت. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له تاجیكستانیش 12 دادگایى بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌بووه كه به‌شداریان له جه‌نگه‌كانى داعش كردووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له كازاخستانیش ته‌نها له شوباتى رابردوو 5 كه‌س به تۆمه‌تى پرۆپاگه‌نده‌ى جیهاد به‌ناوى داعشه‌وه دادگایى كران.
مه‌سه‌له‌ى رێگرتن و خۆپاراستن له داعش له‌لایه‌ن وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست كارێكى قورسه. هه‌رچه‌نده ئه‌وان دادگایى لایه‌نگرانى داعش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌رۆیشتن رێگرى له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه به‌نیازن بچنه سوریا. به‌ڵام تا ئێستا سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاو له‌و بواره به‌دى نه‌هاتووه. سه‌فه‌ركردن به‌ره‌و ناوچه‌كانى داعش له ئاسیاى ناوه‌ڕاسته‌وه كارێكى ئاسانه. زۆربه‌ى كاتیش سه‌فه‌ره‌كان له‌رێگاى ئه‌فغانستان و توركیا ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى وڵاتانى ئاسیاى ناوه‌ڕاست پێویستیان به ڤیزه نییه بۆ چوونه توركیا. سه‌فره‌كردنیش له فرۆكه‌خانه‌ى ئیسته‌نبوڵ بۆ سنووره‌كانى سوریا هیچ كۆشپ و له‌مپه‌ڕێكى له‌به‌رده‌م نییه وه‌ك راپۆرته‌كه‌ى dw ى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات.