چ داوایه‌كى له مه‌سعود بارزانى كردووه؟
نوچه نێت تایبه‌ت
له‌كاتێكدا به‌پێى یاسا دانانى سه‌ركرده‌كانى سوپاى عێراق دواكه‌توووه. په‌رله‌مانتارێك هۆكاره‌كان ئاشكرا ده‌كات. پرسى پێدانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانیش بۆ كورد نوێ ده‌بێته‌وه. ئه‌و پۆسته هى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و چه‌ندین ساڵه فه‌ریق بابه‌كر زێبارى داناوه. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ى بابه‌كر زێبارى دابنرێته‌وه په‌یوه‌ندى به مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم كردووه و داوایه‌كى تایبه‌تى لێكردووه.
لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشكراى ده‌كات به‌هۆى داعشه‌وه دانانى سه‌ركرده‌كانى سوپا دواكه‌وتووه و پێشتریش به بریكار به‌ڕێوه ده‌چوو. ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى روونى ده‌كاته‌وه به پێى برگه‌ى پێنجه‌مى(ج) له مادده‌ى ده‌ستوورى 61 ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ى سوپا بدات. له‌وانه سه‌رۆك ئه‌ركان و جێگره‌كان. قائید فرقه و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێشنیار ده‌كرێت و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت. ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز وتویه‌تى” ئه‌و دواكه‌وتنه‌ى له‌دانانى سه‌ركرده‌كانى سوپا روویداوه. به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه بووه كه له‌چه‌ندین شار له‌دژى داعش ئه‌نجام ده‌درێت و سوپا سه‌رقاڵى جه‌نگه”. ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه كه ” لیژنه‌كه‌یان و لایه‌نه سیاسیه‌كان موكڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته سه‌ربازیانه یه‌كلابكرێته‌وه و به‌پێى ده‌ستوورى عێرق ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت”.
ئێستا پۆسته‌كان دواكه‌وتووه و پێشتریش به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برا
هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، كه خولى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووه. چه‌ند جارێك سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئاگادار كرۆدته‌وه له‌وه‌ى له‌دانانى سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كه‌مته‌رخه‌مى نواندووه. نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو به ئه‌نقست زۆربه‌ى پۆسته سه‌ربازییه‌كانى عێراقى به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برد، ئه‌مه‌ش تا ئێستا به‌پێى قسه‌ى چاودێران كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى به‌سه‌ر سوپاى عێراقه‌وه ماوه‌ته‌وه.
پشكى كورد له پۆسته سه‌ربازییه‌كان
چه‌ندین ساڵه كورد بابه‌كر زێبارى وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانى عێراق داناوه. هه‌رچه‌نده وه‌ك له‌سه‌ره‌وه روونكراوه‌ته‌وه. دانانى ئه‌و پۆستانه دواكه‌وتووه و به‌پێى ده‌ستوور دانه‌نراون، به‌ڵام چه‌ندین جار مه‌سه‌له‌ى مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ى بابه‌كر زێبارى وروژێنراوه. بابه‌كر زێبارى خۆى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه، ئه‌و له پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ل ده‌ستبه‌كاربوونى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌واڵى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانى ناوى لیستێكى ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ى ره‌تى ده‌كاته‌وه به‌رپرسیارێتى سوپایان پێ بدات. بابه‌كر زێبارى ره‌تى ده‌كاته‌وه ناوى له‌و لیسته دابێت. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێشتر ئه‌و به‌سایتى فه‌رمى پارتى راگه‌یاندبوو كه نیازى نییه له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه. بابه‌كر زێبارى ده‌ڵێ” به سه‌رۆك بارزانیم گوتووه كه نامه‌وێ له پۆستى سه‌رۆك ئه‌ركان بمێنمه‌وه و پێشنیارم كردووه كه كه‌سێكى دیكه له‌شوێنى من دابنێ”.
دواكه‌وتنى په‌سه‌ندكردنى پۆسته‌كانى سوپا چ كاریگه‌رى بۆ كورد هه‌یه؟
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ى كورد كۆمه‌ڵێك ناته‌بایى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و تا ئێستاش سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان دانه‌نراون، ئه‌مه چ كاریگه‌رى بۆ پشكى كورد ده‌بێت. عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”پۆستی سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق حەسرە لەسەر كورد و ئەوە یەكلای بوتەوەو لە ناو كوردیش پۆستەكە بەتایبەتی بۆ پارتییە“. ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد كە”بەپێ زانیارییەكانی ئەو بابەكر زێباری هەر لەو پۆستە دەمێنێتەوە“.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ كورد نه‌بێت، پارتى داواى پۆستى هاوشان ده‌كات
عەرەفات كەرەم وتیشی”ئەگەر هاتوو گۆڕانكاریك بوو ویستیان ئەو پۆستە لەكورد بسەنەوە دەبێت پۆستێكی هاوشانی ئەو پۆستە بدرێت بەكورد“. هه‌ر له لێدوانه‌كه‌شى دا بۆ نوچه نێت راشیگەیاند”دوخەكە هی ئەوە نییە پۆستەكان دەستكاری بكرێت چونكە هەموو لایەك سەرقاڵن بەشەڕ و ئەنجام دانی گۆڕانكاریش كێشە دروست دەكات“.