نوچه نێت
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده تیرۆریستیه‌كانى دوێنێ شارى حه‌سه‌كه ریسوا ده‌كات و داواش ده‌كات لایه‌نى شه‌ڕه‌كه‌ر له هه‌ڕه‌مه‌كى دوور بن.
دوێنێ ئێواره 20/3 چه‌ند كرده‌یه‌كى تیرۆریستى ده‌یان هاوڵاتى شارى حه‌سه‌كه‌ى كرده قوربانی، كه زۆریان منداڵ و ژن بوون. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیداره‌ى خۆجێى له حه‌سه‌كه بڕیارى دا ئه‌مڕۆ حه‌سه‌كه جه‌ژنى نه‌ورۆز نه‌كات و جه‌ژنكردن ته‌نها له‌چوارچێوه‌ى خێزان بمێنێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان رووداویش بان كى مۆن ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده‌كه تیرۆریسیته‌كه‌ى حه‌سه‌كه‌ى ریسواكرد و داواى له‌لایه‌نه‌كانى شه‌ڕكرد له‌سوریا له‌كردارى هه‌ڕه‌مه‌كى به‌دووربن.