نوچه نێت
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز ئاشكراى ده‌كات، كه ئێران جۆره مووشه‌كێكى پێشكه‌وتووى داوه‌ته عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى. كه له‌و جۆڕه مووشه‌كانه‌یه پێشتر به حزبوڵڵاى لوبنانى و حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى داوه.
به‌پێى راپۆرتێك، له نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى بڵاوبۆته‌وه. هه‌واڵگرى ئه‌مریكى له‌و چه‌ند رۆژه‌ى رابردوودا چه‌ند وێنه‌یه‌كیان ده‌ستكه‌وتووه. وێنه‌كان هی جۆره موشه‌كێكن كه دوور ده‌ڕوون. و مووشه‌كى پێشكه‌وتووى ئێرانین و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌به‌رپرسانى هه‌واڵگرى ئه‌مریكى دڵنیا نیین. كه ئه‌و مووشه‌كانه دراوه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى یان نا. به‌و مانایه‌ى كه ئه‌و مووشه‌كانه گه‌یشتونه‌ته عێراق, به‌ڵام نازانرێت هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وه‌ریانگرتووه یان نا. بێگومان ئه‌مه‌ش ترسى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مریكى دروست كردووه. له‌وه‌ى ئه‌و مووشه‌كانه له شه‌ڕى تایفى عێراق به‌كاربێت.
زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى و سه‌ربازى وه‌رگیراون. به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوانه جۆرى مووشه‌كه‌كان بریتین له مووشه‌كى ” فه‌جر 5″ و موشه‌كى “فاتیح 110″ یه. سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵگرى شوێن و كاتى ته‌قاندنى ئه‌و مووشه‌كانى دیارنه‌كردووه. ئه‌وه‌ى ده‌ستنیشان نه‌كردووه. ئایا له‌گێڕانه‌وه‌ى تكریت حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و مووشه‌كانه به‌كارده‌هێنێ یان نا؟ به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بوونى ئه‌و مووشه‌كانه له عێراق وڵاتانى خه‌لیجى تووشى نیگه‌رانى كردووه.
نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مریكا به‌وه زیاتر ده‌بێت كاتێك ده‌زانێ ئه‌و مووشه‌كانه هه‌مان ئه‌وجۆرانه‌ن كه پێشتر له جه‌نگى 2006 له‌لایه‌ن حزبوڵڵاى لوبنانى له‌دژى ئیسرائیل به‌كارهاتووه. هه‌روه‌ها حه‌ماسیش له غه‌زا به‌كارى هێناوه و له‌جه‌نگى ئێستاى سوریاش له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌سه‌د به‌كارهاتووه. سه‌ره‌راى ئه‌زمونى ئه‌و مووشه‌كه‌ش ده‌زانرێت ئه‌وه‌ى عێراق پێشكه‌وتووتره.. به‌رپرسێكى ئه‌مریكى ده‌ڵێ” گرنگ ئه‌وه نییه بزانین ئه‌و مووشه‌كانه گه‌یشتۆته عێراق. گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراق به‌كاردێت.
راپۆرته‌كه زانیارى وردتر له‌باره‌ى موشه‌كه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا هاتووه” مووشه‌كى فه‌جر 5 ، له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كى وه‌ك ئۆتۆمبیل ده‌هاوێژرى و 45 میل ده‌بڕێت و 20 پێ درێژه و قورساییه‌كه‌ى 15 ته‌ن ده‌بێت”. سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا نازانن چه‌ند دانه مووشه‌ك گه‌یشتۆته عێراق. به‌ڵام توێژه‌رێكى سه‌ربازى له په‌یمانگاى میدل برى ده‌ڵێ” ئه‌و مووشه‌كه بۆ مه‌ده‌نییه‌كان كوشنده‌یه. چۆنكه قڕكره و چه‌ندین گه‌ڕه‌ك له‌ناو ده‌بات”.
له‌رۆژنامه‌ى المدى وه‌رگیراوه