نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكى پارتى به نووسراوى فه‌رمى داوا له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات، وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌ك په‌ساپۆرت به قه‌ره‌جه‌كانى كوردستان بدات.
به‌پێى نووسراوێكى فه‌رمى كه ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى كردووه، فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان داوا ده‌كات كه قه‌ره‌جه‌كان په‌ساپۆرتیان پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن سه‌فه‌ر بكه‌ن، له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌وه فرسه‌ت سۆفى له‌لاپه‌ره‌ى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى”پێشتر قسه‌یه‌ك هه‌بوو كه قه‌ره‌جه‌كان ده‌ڵین نیشتمانی ئێمه رێگه‌مانه، به ڵام ئه وانه ی ئه م ناوه یان له سه ره ده یان ساله له كوردستان ده ژین و به شیكیان ناویان له سه رژمیری ساڵی 1957 دا هه‌یه. ئه وان ئیستا له كوردستان فه رمانبه‌رن، قوتابین، بازرگانن، مامۆستان، كرێكارن، پیشمه‌رگه ن…. هتد. به‌ڵام ئه وان تا ئیستا په ساپۆزتیان پینادریت و ناتوانن سه فه‌ر بكه ن“.
داواى په‌ساپۆرت بۆ قه‌ره‌جه‌كانى كوردستان ده‌كرێت
0
Share.