نوچەنێت.تایبەت:
سهرۆكى كۆمهڵهى قوربانیانى كیمیابارانى ههڵهبجه دواى گهڕانهوهیان له سهردانى سهرۆك وهزیران و سهرۆكى پهرلهمانى عێراق دهڵێ” لهبهغدا ئیحراج بووین” هۆكارى ئیحراجبوونهكهش بۆ نوچه نێت ئاشكرا دهكات.
لەماوەی رابردوو وەفدێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی شاری بەغەدایان كرد لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی پەرلەمان و هاوپەیمانی نیشتیمانی كۆبونەوە.بەڵام بەپێ زانیارییەكانی نوچەونێت ئەو وەفدە بەهۆی نەبوونی پارێزگار لەگەڵیان لەلایەن سەرۆكی لیستەكەی مالیكی توشی ئیحراجی كردن و ئیهانەكردن بوونەتەوە و سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش كە ئەندامی وەفدەكە بووە زانیاریەكانی پشت كردەوە.
لوقمان عەبدول قادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند”شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە لەماوەی رابردوو سەردانی بەغدامان كرد و لەكاتی بینیبن و دیدارەكانمان دا بە قورسایەكی زۆر گەورەوە لە ئاستی زۆربەرزی حكومەت و پەرلەمانی عێراقی پێشوازیمان لێكرا“.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارنی هەڵەبجە ئاشكرایكرد”ئەوەی بوە جێگەی ئیحراجی ئێمە و نیگرانی كردین لە كاتی دانیشتنمان لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و تەحالوفی نیشتیمانی كە پێكهاتوە لە پێنج كوتلەی شیعی كە ئێستا لەپەرلەمان بونیان هەیە.سەرۆكی لیستەكەی مالیكی وەكو ئیهانەكردنێك ئاماژەی بەوەكرد كە ئەوان ئاگایان لەوەزع و ناكۆكیەكانی لایەنە كوردییەكان هەیە و وتیشی:ئێوە ساڵ و نیوێكە بۆچی پارێزگارتان داناوە و بۆچی پارێزگارتان لەگەڵ نیە“.
راشیگەیاند”كە ئەوان داوای قەرەبووكردنەوەی خەڵكی هەڵەبجە و بڕیاری دادگایان كردوە كەدەبێت عێراق ئیلتیزام بكات بەقەرەبوكردنەوەی خەڵك و قوربانیانی هەڵەبجە سەرۆكی لیستەكەی مالیكیش ئیحراجێكی پێوەدیاربووە لە دەم و چاوەكانی كەداواكانی ئێمەی پێ قبوڵ نییە لەكاتێكدا ئەوانی تر هیچ هەڵوێستێكیان نەبوو نەبەباش و نەبەخراپ“.
لوقمان عەبدولقادر وتیشی”ئەو كاردانەوەسیاسیانەی لەكوردستان هەن لایەنەكانی تر دەتوانن بەشێوەیەك لە شێوەكان بەكاری بهێنن بۆ دژیەتی كردن و رێگری كرن لەو داواكاریانەی كە ئێمە هەمانە.ئەگەر پارێزگارمان لەگەڵ بوایە سەردانەكەمان قورسایی زیاتری دەبوو.هەروەها ئەوانیش نەیان دەتوانی ئێمە ئیحراج بكەن لەوەی كە بەئیمەیان كرد واتە نەبوونی پارێزگار لەگەڵمان هۆكاری ئیحراج كردنمان بوو“.