ئا: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل. تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
سایتى دوچه فیله‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌باره‌ى گرتنه‌وه‌ى شارى تكریت بڵاوكردۆته‌وه. له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس ئه‌مین بن زه‌ڕیف ئاماده كراوه. پرسیارى گرنگ كه راپۆرته‌كه ده‌یه‌وێ وه‌ڵامى بداته‌وه. ئه‌وه‌یه كه ئایا گرتنه‌وه‌ى شارى تكریت له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شیعه ده‌بێته هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕێكى دیكه‌ى تایفى له‌نێوان شیعه و سوننه؟ به‌تایبه‌تى كه ده‌زانرێت. ئه‌و شاره شارێكى زۆرینه‌ى سوننه‌یه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش زێدى له‌دایكبوونى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى پێشووى عێراقه.
شارى تكریت بۆ به‌ته‌واوى كۆنترۆڵ ناكرێته‌وه؟
سه‌ره‌تا راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات كه 10 رۆژێكه هێرشى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى عێراق بۆ سه‌ر تكریت ده‌ستى پیكردووه. بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و شاره‌ى كه له حوزه‌یرانى 2014 كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانى داعشه‌وه. ئه‌و هێرشه‌ى كه به‌زیاتر له 30 هه‌زار چه‌كدار له دواى 2 ئازار ده‌ستى پێكردووه. ئێستا گه‌یشتۆته ناو شاره‌كه و به‌ڵام ته‌واوى شاره‌كه كۆنترۆڵ نه‌كراوه. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گرتنه‌وه‌ى ته‌واوى شاره‌كه بابه‌تێكه رووده‌دات و ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌مه‌سه‌له‌ى كاته‌وه هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێزه عێراقییه‌كان تۆزێك له‌هێرشێكى چڕ سڵ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیانێكى زۆرى له‌ریزه‌كان نه‌بێت.
دواى رزگاركردنى شارێكى سوننى به‌ده‌ستى میلیشیاى شیعه چى رووده‌دات؟
رزگاركردنى شارێكى زۆرینه‌ى سوننى به‌ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى شیعى و به پاڵپشتى ئێران، ئایا ئه‌مه مه‌ترسى له‌دواى خۆى ده‌هێنێ؟ ئه‌و راپۆرته بۆچوونى هایكۆ ڤیمنى وه‌رگرتووه. كه توێژه‌رێكه له په‌یمانگاى ئه‌لمانى بۆ توێژنه‌وه‌ى ئه‌منى و سیاسى. هایكۆ سه‌ره‌تا ئه‌ویش ده‌ڵێ” جیهان هه‌موو ده‌پرسى ئایا چى روونده‌دات ئه‌گه‌رهاتوو میلیشاى شیعه له‌رزگاركردنى شارێكى زۆرینه سوننه سه‌ربكه‌ون؟ به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان هه‌ندێك دیمه‌نى تۆقاندن و كردارى سه‌ركوتكاریانه بگه‌ڕێنێته‌وه له نموونه‌ى ئه‌وانه‌ى 2006- 2008 روویداوه. بۆیه ئه‌و شاره‌زایه ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ” پێویسته سوپاى عێراقى به ئاگادارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ دانیشتوانى شاره‌كه بكات. تا هه‌ستێكى وه‌هایان له‌لا دروست نه‌بێت سوپاى عێراقى كه له‌زۆرینه‌ى شیعه پێكهاتووه كردارى تۆڵه‌سێن دژى دانیشتوانى شاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به هاریكارى داعش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن”.
تكریت زێدى سه‌دام حوسین و شارێكى ره‌مزییه له‌لاى سوننه‌كان
سه‌ڕه‌راى ئه‌مه‌ش راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شارى تكریت گرنگییه‌كى ره‌مزى هه‌یه، چونكه زێدى سه‌رۆكى پێشوو سه‌دام حوسێن و سه‌ركرده دیاره‌كانى به‌عسه. بۆیه توێژه‌ره‌كه ده‌ڵێ” گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه به هاریكارى میلیشیاى شیعى یاده‌وه‌رى له‌سێداره‌دانى سه‌رۆكه‌كه‌یان له‌لاى دانیشتوانى شاره‌كه زیندوو ده‌كاته‌وه” بۆیه توێژه‌ره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌ده‌بێت سوپا خۆى له‌هه‌موو كردارێكى توڵه‌كردنه‌وه به‌دوور بگرێت. چونكه ئه‌و كارانه واده‌كه‌ن سوپا متمانه‌ى خۆی له‌ده‌ست بدات و ئه‌مه‌ش ئاگرى جه‌نگى تایفى سه‌رله‌نوێ خۆش ده‌كات. به‌مه‌ش رزگاركردنى شاره‌كانى دیكه بۆ نموونه شارى موسڵ قورس‌تر ده‌بێت.
ئایا داعش له‌كۆتایى نزیك بۆته‌وه؟
له‌سه‌روبه‌ندى ئابلۆقه‌دانى داعش له‌شارى تكریت و پاشكشه‌ى داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق و سوریا. هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌پرسن ئایا داعش تواناى ئه‌وه‌ى ماوه پارێزگارى له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆى بكات و پاڵپشتى ناوچه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى خۆى بكات؟ له‌و وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره هایكۆ فیمن ده‌ڵێ” داعش له‌تواناى نه‌ماوه ده‌سه‌ڵاتى خۆى فراوان بكات، به‌ڵام كاریگه‌ریه‌كه‌ى ته‌واو نه‌بووه جا ئه‌مه له‌عێراق بێت یان سوریا. ئه‌مه سه‌ره‌راى بوونى هه‌ندێك كێشه له راكێشانى چه‌كدارانى نوێ”. ئه‌و شاره‌زا ئه‌ڵمانیه پێیوایه داعش سه‌رنجڕاكێشى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر چه‌كداره بیانییه‌كان، ئه‌مشه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه دراوه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا داعش هێشتا دووه‌م شارى گه‌وره‌ى عێراقى له‌به‌ر ده‌ست ماوه. كاریگه‌ریشى به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ى سوریا و عێراقه‌وه هه‌یه. بۆ نمونه له لییبا. به‌بڕواى ئه‌و توێژه هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسكران ئاماژه‌ن كه داعش له قۆناغێكى كۆتایى دا نییه. به‌ڵكو ده‌توانێ چه‌ند ساڵێكى دیكه وڵاتان سه‌رقاڵ بكات. ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌ندین فشارى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داعش!.
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت فۆكله‌ر پیرتس به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى ئه‌ڵمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منى و سیاسى له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌ى كردووه. پێیوایه سوپاى عێراقى به‌هۆى هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و پاڵپشتى ئێران ده‌توانێ ناوچه‌كان بگێڕێته‌وه. به‌ڵام كێشه‌ى گرنگ ئاراسته كاركردنى حكومه‌ته له‌دواى رزگاربوون له‌داعش. ئایا حكومه‌ت ده‌توانێ به‌شدارى راسته‌قینه به‌پێكهاته‌ى سوننه بكات. دواى رزگاركردنى شاره‌كان له‌ده‌ستى داعش؟
له‌باره‌ى سه‌قامگیرى و گه‌شه‌كردنى ناوچه‌كان دواى رزگاربوون له‌داعش پیرتس پێیوایه حكومه‌ت هه‌ندێك هه‌نگاوى سه‌ره‌تا له‌و بواره ناوه. هه‌ڵساوه به‌دروستكردنى پاسه‌وانى نیشتیمانى و هه‌وڵى به‌شداركردنى خه‌ڵكى لۆكاڵى ناوچه‌كان ده‌دات. گرنگتر له‌مه ئه‌وه‌یه حكومه‌ت هه‌ولچ بدات هه‌موو پێكهاته‌كان له ژیانى ئابوورى و ئه‌منى و سیاسى به‌شدار بكات.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه ئه‌ڵمانییه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه له‌رووى هه‌رێمییه‌وه ده‌بێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت. واته ده‌بێت هاوسه‌نگى له‌نێوان ئێران و سعودیا دروست بكرێت. هه‌وڵبدرێت ئه‌وانه دانوستاندن بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ئاگرى تایفى له‌ناوچه‌كه خۆش ده‌كه‌ن. سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پیدانى ناوچه‌كه ئه‌و توێژه‌ره پێیوایه هێشتا زوو باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت وده‌بێت پێشتر كار بۆ ئاشته‌وایى نیشتیمانى و رێكه‌وتنێك بكرێت له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تێكى نوێ.
رۆلى ئه‌وروپا چییه؟
له‌باره‌ى رۆلى ئه‌وروپا له‌بوارى گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه هایكۆ فیمن ده‌ڵێ” ده‌بێت سیاسیه‌كانى ئه‌وروپا ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ناوچه‌كه لاوازه. تواناكانیان سنوورداره ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌ریه‌كه‌وتنى به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانه.