موحسین عه‌بدولحه‌مید : مام جه‌لال والێهاتووه ئه‌گینا ده‌چوومه لاى مام جه‌لال ده‌مگوت ئه‌و كه‌سه ئه‌و قسانه ده‌كات
نوچەنێت.تایبەت:
كه‌سایه‌تی ئیسلامی دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید بێئه‌وه‌ی ناوی مه‌لا به‌ختیار بهێنی ده‌ڵێ”كه‌سایه‌تێكی سیاسیشه ده‌یوت ئیبن ته‌یمیه بوه‌ته هۆكاری هاتنی داعش دا بۆ موسڵ و ده‌بێت كتێبه‌كانی بسوتێنین“،ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌خۆش نه‌بوایه ئه‌وا گله‌یی ده‌برده لای” مام جه‌لال“.
دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید،روناكبیر و كەسایەتی دیاری ئیسلامی،به‌بێ ئه‌وه‌ی ناو بهێنێت هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌كافری داده‌نێت و ده‌ڵێت: له‌م رۆژانه گوێم لێ بوو مولحیدێك له سلێمانی له كۆڕێك دا كه به‌ناوبانگه به‌هێرش كردنه سه‌ر ئیسلام ، ده‌یوت ئیبن ته‌میه بوه‌ته هۆكاری هاتنی داعش دا بۆ موسڵ و ده‌بێت كتێبه‌كانی بسوتێنین“.
دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید،بێ ئەوەی ناوی مه‌لا به‌ختیار بهێنی ده‌ڵێ”ئه‌و كافره سیاسییشه مه‌عه‌ل ئه‌سف،زۆر مه‌شهوره به هجوم له‌سه‌ر ئیسلامیه‌ت“.
ئاماژه‌یه‌كی دیكه كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیارەیه‌تی باسی مام جه‌لال ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌خۆش نه‌بوایه ئه‌وا گله‌یی ده‌برده لای تاڵه‌بانی،وتیشی”به‌داخه‌وه مام جه‌لال وایلێهاتوه ده‌نا هه‌ر ئه‌و شه‌وه سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌م ده‌بووم و ده‌چومه لای مام جه‌لال و پێم ده‌وت مادام ئه‌و كه‌سه ئه‌وقسانه ده‌كات كه‌واته ئێوه دژی ئیسلامن،دڵنیاشم مام جه‌لال ته‌ئیدی منی ده‌كرد نه‌ك هی ئه‌و كه‌سه“.
ئەم قسانەی دكتۆر موحسین عه‌بدولحه‌مید،لەمیانەی وتەیەكدا هات كە لەسمینای كەناڵی پەیام لەشاری هەولێر پێشكەشی كردن كه تایبه‌ت بوو به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر كرده‌وه توندڕه‌وكانی داعش و چۆنیتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و رێكخراوه‌یه.