فازڵ به‌شاره‌تى: رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ لێى گۆڕاوه‌

0

نوچەنێت.تایبەت:
رۆژنامه‌ى فه‌رمى یه‌كێتى له‌سه‌روتارێكدا ده‌ڵێ” پارتى باڵباڵێنى هه‌یه‌” به‌رپرسێكى پارتى ده‌ڵێ” رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ لێ گۆڕاوه‌ ده‌نا پارتى یه‌ك باڵى هه‌یه‌”.

رۆژنامەی كوردستانی نوێ كە راگەیاندنی فەرمی یەكێتیە لەسەروتاری رۆژی یەك شەممە 15/3/2015 هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی باڵباڵێنەكانی ناوپارتی دەكات ئەمە لەكاتێكدایە كە وەڵامی هەفتەنامەی باسی داوەتەوە و رۆژنامەكەی یەكێتی نوسیویەتی:یەكێتی سەرەڕای باڵبالێن ‌‌و كێشەكانی ‌و سەرەڕای كاركردنی چەندان دەزگای وەك باس لەدژی… هێشتا نەگەیشتووەتە ئەوەی باڵە جیاجیاكان لەسەر ئەو بنچینەیە رۆژنامەو گۆڤارو سایتی تایبەت جیا بكەنەوە،بەڵام ئەوە باس ‌و رووداوە،كە دەرەنجامی باڵباڵێنی ناو پارتین.

لەوبارەیەوە فازڵ بەشارەتی،بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”دەترسم رۆژنامەكە لێ گۆڕابێت دەنا پارتی یەك باڵی هەیە و باڵ لەناو پارتی نییە،ئەو باڵەی ئەو باسی دەكات خۆمان نازانین لەكوێیە“.
راشیگەیاند” هەركەسێك بیت هەڵەی كردوەو لێ تێكچوە و ئەو باڵە لای ئێمە نییە،لەكوی نوسراوە ئەوشتە لەوێ باڵ باڵێن هەیە“.ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی”ئێمە هیوادارین كورد یەك باڵ بێت بەڵام ئەوان ئەوەندە بەتامەوە باسی دەكەن و ئەوەندە حەزی لێدەكەن لای ئێمە دەستیان ناكەوێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com