نوچه نێت تایبه‌ت
زیره‌ك ژێدار به‌رپرسی میدیایی ده‌زگای ڕوانگه‌ی خێرخوازی له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به سایتی نوچە نێت ره‌تى ده‌كاته‌وه پاره به گۆرانبێژى ئه‌مریكى درابێت و ده‌ڵێ “ئەو هەواڵە هیچ ئەسل و ئەساێكی نیە هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌دراوه”،
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ”نیلی بەخۆبەخش هاتووە هەر چالاكیەك كە ئەنجام دراوە لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بەشێوەی خۆبەخش بووە بۆ ئەوەی ببنە بەشیك لە كۆمەكی خێزانی برا پێشمەرگە شەهیدەكان،ئەم كۆنسێرتە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بوە و هەركەسیك بەشداری كردووە بەئارەزووی خۆی بەخۆبەخشانە بەشداری تێداكرووە”.زیره‌ك ژێدار وتیشی”سەرەتا بڕیار بوو گۆرانی بێژ ئایكۆن بێنین و زۆریش خۆشحاڵ بوو كەبێت بەشداری بكات بەڵام هەندێك گرفتی شەخسی حەیاتی خۆی هاتە پیش كە وای كرد نەتوانێت ئامادەبیت، بۆیە ئێمە گۆریمان بۆ گۆرانیبیژ نیلی،هونەرمەند نیلیش لەكوردستان ناسراوەو بەس لە ئەمریكا21 هەزار ئەلبومی فرۆشراوە”.