نوچەنێت.تایبەت:
دواى راگهیاندنى فهرمى یهكێتى باس بهوه تاوانبار دهكات بهسیاسهتى پارتى باسى تهكتولاتى یهكێتى دهكات، لهلێدوانێكى بۆ نوچه نێت هێمن ساڵح بهرێوهبهرى نووسینى هەفتەنامەی باس وهڵامى راگهیاندنى یهكێتى دهداتهوه و دهڵێ” حیزبێکی سۆسیال دیموکراتە و دەبێ سنگی فراوانتر بێت بۆ میدیا”.
رۆژنامەی كوردستانی نوێ، كە راگەیاندنی فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لەسەروتاری ئەمڕۆیدا نووسیوییەتی: یەكێتی سەرەڕای باڵبالێنو كێشەكانیو سەرەڕای كاركردنی چەندان دەزگای وەك باس لەدژی… هێشتا نەگەیشتووەتە ئەوەی باڵە جیاجیاكان لەسەر ئەو بنچینەیە رۆژنامەو گۆڤارو سایتی تایبەت جیا بكەنەوە، بەڵام ئەوە باسو رووداوە، كە دەرەنجامی باڵباڵێنی ناو پارتین.
هەروەها لەسەروتاری رۆژنامەی كوردستانی نوێ ئەوەش نووسراوە كە “لەوەشدا ناچینە ناو وردەكارییەوە، هەروەك ناچینە ناو باخچەی پشتەوەی باسەوە، بەڵام كە یەكێتی كێشەكانی چارەسەردەكات، گرفتی باڵباڵێن چارەسەردەكات، ئەوا دەبێت باسو كەی 24 و ئەوانی تریش، كە هاوشێوەی ئەوان پارە وەردەگرنو بیانوو بۆ بوونو مانەوەیان دەدۆزنەوە، ئەبێت كاری لێبڕاوانە بكەن بۆ ئەوەی سەبەبو جەدوایەك بۆ مانەوەیان دابینبكەن”.
رۆژنامەكەی یەكێتی ئەوەشی نووسیوە: كە “ئێستا، ئەوانەی پارە دەدەنە باس، تەنیا ئەركێكیان خستووەتە سەرشانی ئەویش ئەركی دژایەتیكردنی یەكێتیو قووڵكردنەوەی كێشەو ناكۆكیو باڵباڵێنی ناو یەكێتییە، كە ئێمە نكۆڵی لەكێشەكانی یەكێتی تەنانەت لەباڵباڵێنیش ناكەین، هەروەك حاشا لەوەش ناكەین كە ئەو باڵباڵێنە رەنگی دابێتەوە، بەڵام دەبێت باسنیوزو ئەو دامەزراوانەی تریش، كە باس بەنیازە دایان بمەزرێنێ، هەمان ئەساسی باسەو رەنگدانەوەیەكی روونو ئاشكرای باڵباڵێنە”، كە مەبەستی باڵباڵێنەكەی ناو پارتییە.
لەوبارەیەوە هێمن ساڵح،بەڕێوەبەری نوسین لە هەفتەنامەی(باس)لە لێدوانێكدا بەنوچەنیتی راگەیاند: دهبوایه یهكێتى كه حزبێكى سۆسیال دیموكراته به سینگفراوانتر سهیرى میدیاى بكردایه، نهك ئهوهى له ئۆرگانێكى فهرمى خۆیهوه تهسكى جیقڵدانهكهى دهربخات،وتى”لەماوەی رابردوو، بەهۆی کاریگەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر دۆخی سیاسی و داهاتووی کوردستان، رووداوەکانی ئەو حزبەی گواستووەتەوە، بەتایبەت کە یەکێتی حیزبێکی سۆسیال دیموکراتە و دەبێ سنگی فراوانتر بێت بۆ میدیا. ئەو حیزبەش پێویستە باشتر هەزمی میدیا و رەخنە و زانیارییەکانی بکات، لە حیزبەکانی دیکە”.
وتیشى”وەکو تریش دۆخی ناو یەکێتی، نەک هەر لە باس، بەڵکو لە دامەزراوە میدیاییەکانی دیکە و گفتوگۆی ناوخەڵکیش،هەر سەرباس بووە،ئەویش بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی کە کەوتوونەتە هەناوی ئەو حیزبە،ئەو ناکۆکییانەش کاریگەری راستەوخۆیان هەبووە و دەبێت لەسەر بارودۆخ و ئێستا و داهاتووی کوردستان، هەر لەو سۆنگەیەشەوە باس باسی باسەکانی یەکێتی کردووە”.
هێمن ساڵح جهختى لهسهر ئهوهش كردهوه كه” باس سڵناکاتەوە لەوەی کە باسی باسەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەر حیزبێکی دیکەی کوردستانی بکات، بۆ ئەوەی راستی و دروستییەکان، بەبێ خەوش و بەبێ ئەوەی لەلایەن کەس و لایەنێکەوە بۆی داتراشرابیت بڵاوبکاتەوە.ئەگەر رۆژێک پارتیش دۆخێکی هاوشێوەی ئێستای یەکێتی رووبەڕووببێتەوە، بێگومان سەرباسەکانی باس دەبێتە باسی باسەکانی پارتی،هەرگیزیش سڵمان لە دەرخستنی راستییەکان نەکردووەتەوە، ئەگەر ئەو راستی و زانیارییانەش پەیوەندییان بەهەر کەس و لایەنێکەوە هەبێت”.