نوچەنێت.تایبەت:
عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە له‌لێدوانێى دا ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌و پێشمه‌رگه مه‌سیحیانه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو مه‌شقكردنیان ته‌واو بوو، حزبى بن و ده‌ڵێ” ئەمانە هەمووی لەلایەن تەجنیدی وەزارەتی پێشمەرگەوە مقابەلە كراون و ئەوەی كە هەبووە نێردراون بۆ فێرگەی مەشقی هەولێر”.
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو، یه‌كه‌م هێزی پێشمەرگەی تایبەتی مه‌سیحی ڕاهێنراو له سه‌رده‌ستی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌كان ته‌خروجیان كرد‌و بۆ ئه‌وه‌ى به‌شداری بكه‌ن له پاككردنه‌وه‌ی ناوچه مه‌سیحییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت وتی”ئەو پێشمەرگانە یەك تۆز حیزبی نین ئەمانە هەمووی لەلایەن تەجنیدی وەزارەتی پێشمەرگەوە مقابەلە كراون و ئەوەی كە هەبووە نێردراون بۆ فێرگەی مەشقی هەولێر“.
بەڵام بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەنەبوو ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی هێزی تایبەت بەمەسیحییەكان ئاشكرابكات.عەمید هەڵگورد حیكمەت وتیشی”ئەو پێشمەرگانە ناویان دەرچوەو یەكێك دەبن لە یەكێكەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە و بەشێكیان ئیستا لە ئەركدان“.
به‌رێوه‌به‌رى گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی”ئەمانە یه‌كه‌م هێزی مه‌سیحین و له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ڕاهێنانه‌كانیان ته‌واو كردوە و ئاهه‌نگی ده‌رچوونیان بۆ سازكرا و نمایشی سه‌ربازییان پێشكه‌ش كرد و له داهاتویه‌كی نزیكدا به‌شداریی ده‌كه‌ن له شه‌ڕی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا“.