“هەرلایەنێکی کورد لەحەشدی شەعبی نزیک بێتەوە، خزمەت بە ئەجێندای دوژمن دەکات”

0

کوێستان محەمەد

سياسه تى نادروستى ماليكى و گەندەڵى و ناعەدالەتى و پەراوێز خستنى سونه كان، بووه هۆى بەهێز بوونى داعش و پشتگيرى كردنيان له ﻻيه ن هه ندێ له سونه كانەوە.

بەهێزبوونی داعش و ﻻوازى سوپاى عێراق و تێكشكانه بەردەوامەكانيان، وایکرد كابينەى نوێی حکومەتی عێراق پەناى برد بۆ دروستكردنى حەشدى شەعبى، بەداخەوە ئێستا ئەو هێزە بەياسا و لەڕێگاى پەرلەمانەوه رەزامەندى و شەرعیەتی هەبوونی وەرگرتووە، ئێستاش حەشدى شەعبى شەڕى داعش ئەكات و نزيكبۆتەوە لەسنورەكانى هەرێمى كوردستان.

به بڕواى من حەشدى شەعبى بۆ ئاينده مەترسى دروست دەكات لەسه ر پێكهاتەوه و نەتەوەكانى تر، بەتايبەتيش لەسەر كورد . هيچ گرەنتيەك نيه لەكاتى ﻻواز بوونى داعش، يان له ناوچونيان ئەم هێزانه هەڵبوەشێنرێتەوه، بۆيه مەترسيم هەيه ئەوكات پەﻻمارى ئەو ناوچانه بدەن كەهێزى پێشمەرگه بەسەدان شەهيد و بريندارى داوه بۆ پاككردنەوەيان لەداعش.

حەشدی شەعبی هێزێکی مەزهەبی بەیاساییکراوە، مەترسی هەیە بۆ سەر هەر لایەنێک کە وەک ئەوان بیرنەکاتەوە، نابێ لەکوردستان بەهیچ شێوەيەك رێگا بدرێت هيچ ﻻيەنێك لەباتى گەلى كورد، بريار بدات بۆ نزیکبونەوە لەو هێزە، پێويسته كۆتايى به بڕيارى ﻻيەن و حيزبى سياسى بهێنرێت، هه ر بڕيارێك لەم بارەيەوه دەبێت پەرلەمان بريارى لەسەر بدات. خۆ هەر ﻻيەنێكيش بیر لەوە بکاتەوە بێ گه رانەوه بۆخەڵك و پەڕلەمان، بڕيارى لەو جۆره بدات خزمەت به ئەجێنداى دوژمنەكانمان دەكات، رونیشە ئەوەی دژی خواستى گەل بێت سزاى چیيه.

زۆر گرنگ و پێويسته ئەگەر لایەنێک لەلایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەبێ گەڕانەوە بۆ دەزگا شەرعییەکانی کوردستان، بڕیاری نزیکایەتی لەحەشدی شەعبی بدات، رۆشنبيران و كەسانى دڵسۆز و خەمخۆرانى دۆزى رەواى گەلەكەمان، بێدەنگ نەبن و هەڵوێستى جدى و بەرچاو بنوێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com