نوچه نێت
شه‌وى رابردوو جوان میرانى نه‌قیبى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان به‌نه‌خۆشى دڵ كۆچى دوایى كرد.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانى سوریا. رایگه‌یاند كه دوێنێ رۆژى هه‌ینى نه‌قیبى سه‌ندیكاكه‌یان كۆچى دوایى كرد و ئه‌وه‌شى روون كردۆته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ى نه‌خۆشى دڵ بووه و پێشتریش جه‌لته‌ى ده‌ماغى هه‌بووه. جوان میرانى چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمى كوردستان ده‌ژیت و هه‌ر له‌هه‌رێمى كوردستانیش سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستانى رۆژئاواى دامه‌زراندووه.