نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی،رایگەیاند،هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بارزانی جارێكی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم،ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه،ئه‌و وه‌ك خۆی،له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوه له ئێستادا نه‌وتی هه‌رێم ده‌ربهێنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵبگیرایه بۆ كاتی سه‌ربه‌خۆیی.
فازل میرانی- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له دیدارێكیKNNدا، ئاماژه به‌شه‌ڕی داعش و دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌كات.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی داعش ده‌ڵێت:جگه له پیشاندانی یه‌كڕیزیی له‌ناو كورستاندا، نه‌توانراوه ئیستیسماری سیاسییانه‌ی باشی ئه‌و جه‌نگه بكرێت له‌لایه‌ن كورده‌وه، به‌ڵام ئۆباڵی هه‌موو خه‌تاكه‌شی نه‌خسته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی كوردستان.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه‌به‌وه ده‌كات یارمه‌تی و هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی داعشدا، وه‌ك پێویست نین‌و به‌راورد به جه‌نگی عێراق، له ئاستێكی لاوازدان.
په‌یوه‌ست به‌ده‌ستورو بابه‌تی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، میرانی باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، بارزانی جارێكی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆكی هه‌رێم.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا، سكرتێره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، ئه‌و وه‌ك خۆی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوه له ئێستادا نه‌وتی هه‌رێم ده‌ربهێنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه هه‌ڵبگیرایه بۆ كاتی سه‌ربه‌خۆیی.