نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كورستان له میحوه‌ری تازه‌و خورماتوو، ده‌ستیان كردووه به هێرشكردنه سه‌ر تیرۆرستانی داعش و توانیویانە چوار لەژێر دەستی داعش دەربهێنن،به‌رپرسی میحوه‌ری 4ی باشوری كه‌ركوكیش جه‌ختده‌كاته‌وه كه پێشمه‌رگه پێشڕه‌وی كردووه‌و ئه‌و پێشڕه‌ویكردنه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری 4ی باشوری كه‌ركوك بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: دیاره پێشتر له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانێكی باش دارێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپه‌ره‌سیۆنه ئه‌نجامبدرێت و له‌سه‌عات 07:30 ده‌قیقیه‌ی به‌ره‌به‌یانیه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوری تازه‌و خورماتوو ده‌ستیان كردووه به هێرشكردن و پێشڕه‌ویان كردووه به‌ره‌و گونده‌كانی قه‌ره یاڵ، شێخ سه‌نه‌ر، شێخ فایزو به‌ره‌و حومه‌یرییه‌كان.
وتیشی: ئه‌م پێشڕه‌وییه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئامانج له‌م هێرشكردنه گه‌یشتنه به گونده‌كانی حومه‌یرییه‌كان كه نزیكه‌ی 7كم دوژمن له شونێی سه‌ره‌كی خۆی دورده‌خاته‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌م قۆناغه گرنگه‌و ئاگر له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری دوور ده‌خاته‌وه.
لەلایەكی ترەوە عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزاو ناحیەکان بەشداربوون و لە ئەنجامیشدا گوندەکانی شێخ فەنبەر، وەستانییە، شێخ فائیز و نەوافل کۆنترۆڵکرانەوە.
سەرحەد قادر گوتیشی:” لە هێرشەکەی ئەمڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکان بەشداریان نەکردووە، بەڵام لە سنووری شارەدێی ریاز چەکدارانی حەشدی شەعبی بەشداریان لە هێرشەکەدا کرد”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لەو هێرشەدا تەنها پێشمەرگەیەک بە سووکی برینداربووە و لە بەرامبەردا داعش کوژراو و بریندارێکی زۆری داوە.