نوچه نێت تایبه‌ت
له یادى راپه‌ڕین له‌قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش كوڕى شه‌هید هوجام سورچى وتارى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى ده‌ستى تیرۆریستى داعش ده‌خوێنێته‌وه و ده‌ڵێ”بادوژمن باش بزانیت بەشەهید بوونی باوکم ئێمە ناهێلین کاروانی خەبات چۆل بیت”.
ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمى یادى راپه‌ڕین له‌قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش، وتارى شه‌هیدان له‌لایه‌ن حه‌كیم هوجام سورچى خوێندرایه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس شوان چه‌مه‌یى له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت وتى” حه‌كیم هوجام سورچى به‌ناوى هه‌موو شه‌هیدانى شه‌ڕى دژى داعش وتارى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدانى خوێنده‌وه” وه‌ك شوان چه‌مه‌یى باسى كرد له یادى راپه‌ڕین رێزێكى تایبه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ى هوجام سورچى دانراوه له به‌رده‌ڕه‌ش و سه‌رتاپاى كوردستان. هه‌روه‌ها چه‌مه‌یى یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووانى ئه‌و رێزلێنانه وتى” خه‌ڵات به‌سه‌ر شه‌هیدانى به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌شكراو و حه‌كیم هوجام سورچیش سوپاسى هه‌موو كوردانى ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى كوردستانى كرد”.
كوڕى شه‌هید هوجام: بەشەهید بوونی باوکم ئێمە ناهێلین کاروانی خەبات چۆل بیت
0
Share.