“دەبێت دواى داعش، ئيرانيەكان و حەشدى شيعەش بڕۆن”

0

“دەبێت دواى داعش، ئيرانيەكان و حەشدى شيعەش بڕۆن”

نوچەنێت: سیاسەتەکانی مالیکی بووە هۆی ئەوەی داعش دەستبەسەر ناوچەسونییەکاندا بگرێ، داعش گەشتە سنورەکانی کوردستان و دوای جێگیربوونی پەلاماری کوردستانیدا.

ئێستا داعش بووەتە هۆی دروستبوونی حەشدی شەعبی، کەهێزێکی شیعەیە، ئەم هێزە بەرەو سنورەکانی کوردستان دێ، داوای هاوکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ کورد دەکات.

خوێندنەوە چییە بۆ حەشدی شەعبی؟

مەترسی چییە لەسەر سنورەکانی کوردستان؟

بۆ داهاتوو، چاوەڕوانی چی پەیوەندییەک دەکرێ لەنێوان کوردو ئەو هێزەدا ؟

ئەگەر لەکوردستان لایەنێک پشتیوانی لەهاتنی ئەو هێزە بکات لەدەرەوەی یەکگرتووی سیاسی کورد، دەبێ چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو لایەنە بکرێ؟

خەڵکی کوردستان و رۆشنبیران، چۆن دەتوانن رێگە لەو جۆرە تەعامولە بگرن؟

لەو بارەوە، راو پێشنیار چییە بۆ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان؟

 

سمکۆ محەمەد، نوسەرو رۆشنبیر:

من وەكو خەلكى تر حەشدى شەعبى نابينم، كە تەنها ميليشيايەكە و شيعە مەزهەبن و ئيران لەپشتيەوە وەستاوە، بەڵكو ميليشيایەكە وەكو بەدر و ئەوانى تر. كەرەنگە رۆژێك بێت پشتيان تێبكات، چونكە هێزى لوكاڵى و ميليشيايى بۆ دەوڵەت و هێزى گەورە تەنها ئامانجێكى كورتە و هيچى تر، بۆیە مەترسيەكى زورى نيە، تەنها ئەوەنەبێت كە شەرى تايەفى دروستدەكاتەوە و يەخەى كورديش دەگرێ، بەڵام چۆن؟ :

ئيران ئێستا وەكى جاران سياسەت ناكات. بەڵكو ئاراستەى خۆى گۆريوە لەعيراق ئەویش دواى ئەو گرێبەستە ئەمنىیەی ماليكى لەگەڵ ئوباما بەستى، ئێران دواى سەركەوتنى لەبەرەى روسيا، بەسەر ئامريكا لەناوچەكە و بەتايبەت لە سوريا  كەئەسەد نەروخا، هەروەها مانەوەى هيزى حزبولله لەلوبنان و حوسيەكان لەيەمەن و ناردنى خەڵكى شيعە بو ميسر و ليبيا و بەحرێن و سعوديەش. ئيدى هەستى كرد، كە دەتوانى قەيران دروستبكات و ئيدارەى قەيرانيش بدات. ئەمە لەلايەك، لەلايەكى تریش مەترسى ئيران و شيعەگەرێتى و بەرەى روسيا و چين كە ئيران لەريگەى شيعەگەرێتيەوە ئيدارەكەى دەدات و نوێنەرايەتى دەكات،  ئامريكاى  ناچاركرد كەرێكەوتنيان لەگەڵ بكەن لەوڵاتى عوممان، كە سەڵتەنەى پێ دەڵێن. هەروەوها چونى رۆحانى بۆ ئامريكا لەسەردەمى گەرمەى قەيرانەكان و شەردا بوو، بۆیە بەڕای من کەئێران دەست بۆ ئە ميليشيايانە دەبات، کارتێکی كاتيە، وەک هەمان گەمەی تورکیایە کە لەڕابردوو جەبهەى توركمانى و حزبى توركمانى زۆرى دروستكرد، بەڵام بۆ دروستكردن و پارێزگاريكردنى هيلالى شيعەيە لەناوچەكە، چونكە توركيا بائاسانى توانى ناوچەى ئەمنى لە كوبانى دروست بكات و بێتەوە بۆ موسڵ كە دواى دەركردنى داعش هەستى پێدەكرێ توركيا چۆن دەگاتە موسڵ.

ئەوەی باسکرا بەشێكە لە ئامانجی دروستبونی میلیشیای حەشدی شەعبی، بەشەكەى تریش  بۆ ناچاركردنى بارتى یە، وەكو هێزێكى بەرهەڵستكار بەرامبەر ئيران و كێشەى مانەوەى لەعيراق، وەكو پێگەى سەربازى و توندرەوى شيعە، چونكە هەستى كرد مجلس الاعلى و سەدريەكان ناتوانن ببنە نوێنەرى شيعەى فيقهى ئيرانى، كە ويستى ئەو ئيبمراتوريەتى كۆنە، لەپەنای ويستەكەى توركيا بۆ سەرهەڵدانەوەى عوسمانى.

كەواتە ميليشياى حەشدی شەعبی لەعيراق كێشەى كورد نيە، تەنها بۆ سنوورى كوردستان کێشەی دەبيت. هەروەها هۆکار دەبێت بۆ مانەوەى قەيرانى سياسى و سەربازى و مانەوەى دوخەكە تاكو كاتيكى ناديار. لەپەنا ئەمانەشدا ئيران لەخۆى دەترسێ كە ئامريكا تەڵەيەكى بۆ دانابيتەوە بۆ دواى داعش. جونكە ترسى هەيە لەگەڵ پارتى  و توركيا و هێزى تر، سياسەتى ئيران بنكۆڵ بكەن و دەست بكەن بە گواستنەوەى قەيرانى سياسى و ئابورى و سەربازيش بۆ ئيران لەرێگەى هێزە بەرهەڵستكارەكانەوە. ئەم مەرترسیيە درێژخايەنە و رەنگە دواى داعش بەچەند مانگێك دەست پێبكات و ديمەنەكانيشى لای كەسێكى باحس و ليكۆڵەر لەئيستاوە هەست پێدەكرێت.

فروشتنى چەك لەم ناوچەيە و بازاركردن بە سياستەوە، هەروەها هاتنى وەزيرى بەركرى توركيا بۆ عيراق و كوردستان و باسكردنى مەترسى لەسەر هاتنى حەشدى شيعى و ئيران، كە شەرى تايەفى لينەكەويتەوە. مانايەكى تايبەتى هەيە، كە دواجار دەبينرێت.

بەڵام ئيمە وەكو كورد كێشەى نەتەوەييمان هەيە، نەك تايەفى و مەزهەبى.  بۆيە حەشدى شيعە تەنها ميليشيايەكى كاتيە و كيشەى لەگەڵ ئێمە نابێت، ئەویش، يەكەم لەبەر ئەوەى ئێمە كێشەى ئاينيمان نيە. دووەم ئەوان سنوورەكەيان لەگەڵ ئێمە نيیە.

ئێمە دەبێت لە سوننە مەزهەبەكان بترسين، جونكە ئەوان سنووريان لەگەڵ ئێمەيە، ئەمە لەدوارۆژدا دەبينرێت . من نوسينێكم هەيە (دوژمنى دوژمنەكەم، دۆستم نيە).

بەنسبەت ئەوەی ، ئەو هێزەى پشتیوانى لێدەكات چۆن مامەڵەى لەگەل بكرێت؟ من پێموايە ئەوە پەيوەندى بەيەكێتى نيە تەنها، بەڵكو پەيوەندى بە ناوچەكەوە هەيە، كە دەبێ قەيران بەردەوام بيت. هەروەها پەیوەندى بە و تێروانينەوە نیيە، كەدەڵێن پارتى، يەكيتى بچوکكردۆتەوە، بۆيە ئەوانيش پەنا بۆ ئێران دەبەن،  بەڵكو یەكێتى ناچارە وەكو هێزێكى لۆكاڵى لەناوچەكە ئەوە بكات. چونكە هێشتا ريكکەوتنى ستراتيژى كارى خۆى دەكات. بۆ نمونە يەكێك لە خاڵەكان. نە پارتى لە سلێمانى دەتوانێ دەستێوەربدات كارو بارى يەكێتى و نەيەكيتيش دەتوانى دەست وەربداتە كاروبارى پارتى لەهەولێر و دهۆك، بەڵام لەهەموو حالەتەكەشدا پەنابردن بۆ دەوڵەتى تر، كێشەى تەنها حزبێکیش نيە. بەڵكو كێشەى نەبوونى يەک کوردی و يەك گوتارى كوردە.

من دەمێكە ئەوەم گوتووە، كە هەرگيز ناتوانين يەك نەتەوەى كورد ببينين، بونمونە كوردى پارتى و كوردى يەكێتى و كوردى پەكەكە و كوردى ئيسلاميەكان و كوردى ئەوديو و كوردى بەناو ئۆۆوزسيۆن و كوردى بى عەقڵ كە نازانى سياسەت چيە و لەراكەياندنەوە تەنها قسەدەكەن.  ئەمانە هەموويان نوێنەرى بەزۆرى كوردن كە نابێت ئەم ديمەنە هەبيت. كورد تائيستا ٢٤ ساڵە خوى حوكمى خوى دەكات. پارلەمان و حكومەت و ٨ كابينەى دروست كردووە و نەوت دەفرۆشێت و ديبلوماسيەت دەكات و بەشداریكرد لەروخانى عيراق و گومرگى هەيە. كەچى دەستوورى نيە، بازرگانى دەكات و هێنان و بردن و بەشداریدەكات، لە كونفرانسەكان و كەسيش نازانێ شوناسى ئەم نەتەوەيە جۆنە و جۆن دەخوێنرێتەوە، مەترسيەكە ئەوەيە، كە يەكێتى و پارتى ناتوانن كورد يەك بخەن، جونكە كێشەى كۆن و نوێيان هەيە و دوو دەوڵەتيش لەپەنايان كارى سياسى و بارزگانى دەكەن و چاوەرێى دەستى ئەوانن، خۆ ئەگەر يەكێتى ئەمانەى نەبوايە لەگەڵ پارتى، بشتگيرى لە حەشدى شيعى نەدەكرد، كەواتە ناچارە ئەو كارە بكات.

بەڵام ئەمە كارێكى حەڵاڵ نيە لەسياسەتێكدا كە بۆ نەتەوەيەك بێت، من بڕواناكەم كورد پشوازى لەو كارەى يەكێتى بكات، بەڵام حزبايەتى قبوڵى دەكات و حەڵاليشى دەكات. هەروەك چۆن پارتيش پێشتر ئەمەى كردووە، سياسەت لەنێوان كوردەكان مانايەكى دياريكراوى نەماوە. مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم هێزە چونكە درێژخايەن نيە تەمەنى، تەنها لەدواى نەمانى داعش ئيتر تەواو دەبێت. بۆيە دەبێ ورياى سنوورەكان بين و هەموو لايەك و خەڵك پارتى و يەكێتى بخەنە نێو كەوانەيەكەوە و بەرپرسيان بكەن لە پاراستنى سنوور، دواى رۆشتنى داعش دەبێت ئيرانيەكان و حەشدى شيعەش بڕۆن. ئەكەرنا كيشەكە گەورەتر دەبێتەوە.

لەبارەی حزبە سياسیەكان و حكومەت؟ من پێموانيە شتيك هەبێ بەناوی حزبە ىسياسىیەکان. هەموو ئەوانەى هەن پاشكۆن پاشكۆى لوكاڵى و هەرێمايەتى. هەروەها حكومەتيش نيە. بەقەد ئەوەى ئيدارەيەكى خراپ هەيە. چونكە حكومەت سيستەم و ئيدارەيە بە ياسا. نەك ئەو هەموو دياردە سەير و سەمەرەيەى كە هەيە و كەس متمانەى بەحكومەت نيە و موچە نادرێ و خواردن متمانەى لەسەر نيە، تەندروستى خراپ و پيسى ژينگە و هتد.

ئەمانە هەمووى بەرئەنجامى ژينگەى خراپى سياسيیە، بەتايبەت لەنێوان پارتى و يەكێتى و ئيسلاميەكان. كورد هيشتا هوشيارى سياسى نيە و نازانێ سياسەت چییيە. تەنها بەدواى هەندێك چەمكی سياسى كەوتووە و وەكو بازاڕ و مودێل باسى دەكات و قسەى لەسەر دەكات. هوشيارى تەنانەت لەنێوان بەناو رۆشنبير و نوسەرەكانيش نيە. كوا كەى مەوقيف لە نوسەر و روشنبير بينراوە، تاكو ئيستا بەربرسياريان بكەين. كەى حكومەت و سياسيەكان پرسيان بە روشنبير و نوسەر كردووە، هەر ويستويانە بيانكەن بە پاشكۆ خەڵكيش لەوان خراپتر خۆ خەڵك تائيستا نازانن بۆ سياسەت دەكەن و بوچى دەنگ دەدەن. رێگرى لەو فەزا سياسيە هوشيارى دەوێ راپەرينى جەماوەرى روشنبيرى گەرەكە. مەترسى گەورە لەسەر نەتەوە و شوناسى نەتەوەيى كورد هەيە.

خۆ بەوە نابێت ئاڵامان هەڵكردووە و ناومان دێت لە دونيادا.

خۆ بەوە نابێت بووين بە ماركە لە بيشانگاكانى جل و بەرگ و هتد.

بەوە نابێت چەكمان بۆ دەنێرن.

ئەمە مەترسى ديكەى هەيە، كە دواى داعش شەرێكى تر هەيە .

هيوادارم پارتى و يەكێتى نەبنە لايەنگرى ئەو شەڕە، كەمن پێموايە ئەو مەترسيە هەيە و زيندووە. حكومەت دەبێت فێربێت گوێ لەخەڵكى هۆشيار بگرێ و نەترسێ، لە هۆشيار بوونەوەى خەڵكى خۆى. فێربێت پشتگیرى و بايەخ بە پەروەردە ى نەوەكان و خەڵكى ناهۆشيار بدات. پشتى ئەوانە بگرێت، كە بڕوايان بە نەتەوايەتى و نيشتيمانپەرەوەرى هەيە بەراستى، نەك بازاڕ پێوەكردن، چونكە زور كەس بازاڕ بە نەتەوايەتى و نيشتيمانپەروەرى دەكەن، بۆيە حكومەتيش هەر ئەوەندە گێ دەگرێ.

دەبى فيربين، بزانين خوشەويستى نيشتيمان ماناى چيە؟ بارى كۆمەڵايەتى ئێمە لەرووى ئەمنيەوە چۆن دەپارێزرێ؟ چۆن فێربين يەك نەتەوە بين؟

كەمن ئەمە نابينم و لێى دەترسم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com