ئێران له قه‌ڵاچۆلان داواى له‌هێرۆ و مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت و به‌رهه‌م كردووه به‌نزیكترین كات بارزانى لابده‌ن
به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه پیلان له‌دژى بارزانى بگێڕن
چوار سه‌رنووسه‌ر له سلێمانى ئاگادارى پیلانه‌كه‌ى ئێرانن
ئێران داواى له‌نوێنه‌رانى هێرۆ و جه‌میل بایك و چوار سه‌رنووسه‌ر كردووه
هانى خۆپیشاندان بده‌ن دژى مانه‌وه‌ى بارزانى
نوچه نێت
سه‌لاح قه‌لاب وه‌زیرى پێشووى راگه‌یاندنى ئه‌رده‌ن وتارێكى له رۆژنامه‌ى شه‌رقو لئه‌وست نووسیوه به‌ناوى ” ئێران ئامانجى لێدانى كورده‌كان و مه‌به‌ستیشى بارزانییه؟” له‌و وتاره‌دا باس له رۆلى ئێران ده‌كات كه ده‌یه‌وێت هه‌موو رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بخاته ژێر ده‌ستى خۆى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دواجار رووبه‌رووى هه‌رێم ده‌بنه‌وه. به‌تایبه‌تیش له‌دژى بارزانى ده‌وه‌ستنه‌وه. سه‌لاح قه‌لاب كه دۆستێكى دێرینى كورده له‌و پیلانه‌ى ئێران كورد و مه‌سعود بارزانى وشیار ده‌كاته‌وه و چه‌ندین زانیارى گرنگ ده‌دركێنێت. كه له‌و راپۆرته‌ى خواره‌وه پوخت كراوه‌ته‌وه.
بارزانى چى پیلانێكى ره‌تكردۆته‌وه؟
سه‌لاح قه‌لاب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌م ماوه‌یه‌دا مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم چه‌ندین داواى ئێرانى ره‌تكردۆته‌وه ، له‌وانه رێگه‌ى نه‌داوه رێگایه‌كى وشكانى بۆ په‌یوه‌ندى نێوان سوریا و ئێران دروست بكرێت. هه‌روه‌ها داوایه‌كى سه‌رۆكى شوراى ئێرانى ره‌تكردۆته‌وه كه داواى له‌بارزانى كردووه سه‌ردانى دیمه‌شق بكات و چاوى به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێت. هه‌روه‌ها ره‌تى كردۆته‌وه رێگه به‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوریا بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
قاسم سوله‌یمانى له‌قه‌ڵاچوولان داواى له‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌كات دژى بارزانى بوه‌ستن
سه‌لاح قه‌لاب ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات دواى ئه‌وه بارزانى ئه‌و داوایانه‌ى ره‌تكردۆته‌وه. ئه‌وا ئێران ده‌یه‌وێت پیلانێك به‌هۆى یه‌كێتى دژى بارزانى بجوڵێنى. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتى به‌كارده‌هێنێ، سه‌لاح قه‌لاب ده‌نووسى”سه‌رۆكى فه‌یله‌ق قودس جه‌نه‌ڕال قاسم سوله‌یمانى سه‌ر به حه‌ڕه‌سى سه‌وڕى ئێرانى، نزیكه‌ى به‌ر له‌مانگێك له قه‌لاجۆن له‌ناوچه‌ى سلێمانى به‌رده‌ستى حزبه‌كه‌ى تاڵه‌بانى و ئێران ، به هه‌ر یه‌كه له هێرۆى هاوسه‌رى تاڵه‌بانى و مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت گه‌یشتووه و داواى له‌هه‌موویان كردووه كه پێویست كار بكه‌ن بۆ لادانى مه‌سعود بارزانى و نه‌جاتبوونیان له‌بارزانى له‌نزیكترین هه‌ل دا”.
كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه پیلان له‌دژى بارزانى بگێڕن
سه‌لاح قه‌لاب باس له‌وه ده‌كات كه كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ئه‌و پیلانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێ” كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رهه‌م ساڵج ئه‌و بیرۆكه‌یان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ره‌تكردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش وای له‌ئێران كردووه، به‌رله‌هه‌فته‌یه‌ك، هه‌وڵێكى نوێ له‌رێگاى كونسوڵى ئێرانى له‌هه‌ولێر بدات”.
چوار سه‌رنووسه‌ر له سلێمانى ئاگادارى پیلانى ئێرانن
كه چاوى به سه‌رنووسه‌رى چوار رۆژنامه‌ى سه‌ر به‌یه‌كێتى به‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ بینینى نوێنه‌رى هاوسه‌رى تاڵه‌بانى، كه ماوه‌یه‌ك شوێنى مێرده‌كه‌ى گرتۆته‌وه وه‌ك سكرتێرى گشتى حزبه‌كه‌ى. سه‌ره‌راىبینىن نوێنه‌رى جه‌میل بایك، بایك شوێنى ئۆجه‌لانى له سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه گرتۆته‌وه. چه‌ند رێنماییه‌كى به‌وانه داوه: له‌وانه ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و وروژاندنى شه‌قامى كرود و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه مه‌سعود بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم دانه‌نرێته‌وه كه ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى نزیك بۆته‌وه”.
هۆشیارییه‌كى دیكه بۆ كورد و مه‌سعود بارزانى
دوایین وشیارى نووسه‌ر ئه‌وه‌یه كه كورد وشیاربێت، رۆژێك دێت ئێران رووبه‌رووى بێته‌وه و ئه‌مه‌ش له‌رێگاى یه‌كێتییه‌وه ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێ” هه‌وڵى لێدانى ئێران بۆ هه‌رێمى كورستان و مه‌سعود بارزانى له‌و ماوه‌یه‌ى دواییدا دوو هێنده بۆته‌وه. ناوچه‌ى سلێمانیشى كردۆته‌ه ده‌ست پێك كه حزبى تاڵه‌بانى تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره. بۆیه ده‌بێت ئه‌وان له‌به‌رچاو بگیرێت و چونكه هه‌ركاتَێك ئێران له‌وه ته‌واو بوون ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو به‌سه‌ر عێراق بسه‌پێنن، ئه‌وا روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن. به‌دووریش نازانێ ئه‌وان هێزى سه‌ربازى به‌كاربهێنن له رێگاى هه‌ڵگیرساندنى كێشه‌ى ناوخۆیى وه‌ك ئه‌وه‌ى له 1996 روویداوه”.