نوچه نێت
وته‌بێژى پۆلیس رایده‌گه‌ینێ كه ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌شارى هه‌ولێر كچێك له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك خۆى ده‌خاته خواره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
رائید كاروان وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌فه‌یسبووك ورده‌كارى هه‌واڵه‌كه‌ى نووسیوه و ده‌ڵێ”كاتژمێر (٨:٣٠) پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی دڵتەزێن لە گەرەکی ٣٢پارکی شاری ھەولێر، دەست بەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (١٥یا١٦) ساڵان خۆی لە بینایەک خستۆتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە گیانی لەدەستداوە” . وه‌ك ئاماژه‌ى پێده‌كات ناسنامه‌ى كچه‌كه دیار نییه و ده‌ڵێ”
تەرمەکە ھەڵگیراوە رەوانەی نەخۆشخانەی رزگاری پزیشکی دادی کرا ودۆسیەی لێکۆلینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیسەوە.شایانی باسە تائێستا ناسنامەی ئەو کچە نادیارە چونکە ھیچ بەڵگەیەکی لانەبووە،پانتۆر و تیشیرتێکی رەشی لەبەرە”.
كچێك له‌هه‌ولێر له‌باڵه‌خانه‌یه‌ك خۆى ده‌خاته خواره‌وه
0
Share.