پەیكەرێك بۆ چوار پێشمەرگەی هەر چوارپارچەی كوردستان لە هەولێر دروستكرا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

هونەرمەندێكی كورد پەیكەرێك بۆ چوار پیشمەرگەی هەر چوار پارچەی كوردستان كە دوانیان ئافرەت و دوانیان پیاون دروست دەكات وەكو ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەی و خزمەتێك بۆ رۆلی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ.

بە ئامادەبونی بەشێك لە نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و پارێزگاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری چوار پێشمەرگە لە شاری هەولێر لابرا كە پەیكەرەكە پێكدێت لە چوار پێشمەرگەى هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان دوو ئافره‌ت و دوپیاو، ماوەی 3 مانگە لەلایەن هەنەرمەندێكی كوردەوە دروستكراوە.

هونەرمەند پشكۆ گورجی،دروستكەری پەیكەری پێشمەرگە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: من وەكو هونەرمەندێك و ئەركێكی نیشتیمانی و رۆلی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ و خزمەتكردنێك بە پێشمەرگەكان ئەو پەیكەرەم دروستكردووە وحەزم كردوە بە هونەرەكەم خزمەتی پێشمەرگە بكەم.

وتیشی:ئەم پەیكەرە نمایش لەبەرخودان و بەرگریكردنی چوار پێشمەرگەی هەر چوار پارچەی كوردستان دەكات لە خاكی خۆیان،كە دونیان ئافرەتن و دوانیان پیاون،كە ژنانی كورد ئەمرۆ سەلەماندیان بۆ هەموو جیهان كە شان بەشانی برا پێشمەرگەكانیان دەجەنگن.

راشیگەیاند:ئێمەی گەلی كورد میللەتێكی ئاشتی خوازین بۆیە ئەو رستەیەی لەسەر پەیكەرەكەم نوسیوە كە دەڵێت(پێشمەرگە پارێزەری ئاشتی جیهانە)زمانی كوردی زمانێكی دەوڵەمەندە،قەڵەمیش كەپێشمەرگەم لەسەر نوسیوە قەڵەم ئەوەیە كە مێژوو دەنوسێتەوە،ئەو پەرتوكەش كەدام ناوە ئەوەیە كە مێژوو دەپارێزیت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com