نوچه نێت
دواى ئه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى بانگه‌وازى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانێ دا. به‌پێى پێگه‌ى فه‌رمى عه‌لى قه‌رداغى، ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌ى كورد به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ى بارزانى ده‌چێت.
پێگه‌ى فه‌رمى عه‌لى قه‌رداغى هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه له‌هه‌واڵه‌كه هاتووه:دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 6ی ئازاری 2015، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ و داوای له گشت كوردستانیانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان، خه‌ڵكی چاكه‌خواز، دام و ده‌زگای فه‌رمی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی توانا له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ به‌شداربن.
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد كه دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی ئیسلامی كوردستانییه، به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی بارزانییه‌وه دێت و رایده‌گه‌یه‌نێت:” له ئاینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی باش ده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ، كه بووه‌ته سیمبولێكی جیهانی دژی تیرۆرستانی داعش”
قه‌ره‌داغی كه هاوكات ئه‌منیداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمانه، به رووداوی راگه‌یاند:” ده‌ستخۆشی له جه‌نابی بارزانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و بانگه‌وازه، به پشتیوانی خوای گه‌وره ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه به‌شداری ئه‌و ئه‌ركه دین و نیشتمانییه ده‌كه‌ین و به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كۆبانێی ئازیز ده‌كه‌ین”.
وتیشی:”له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به سیفه‌تی ئه‌منیداری یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان بانگه‌وازێك بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌كه‌م و داواش له حكومه‌ته‌كانی جیهان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێیهوه بێن”.
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد ئاماژه‌ی به بانگه‌وازه‌كه‌ی بارزانی كرد و وتی: “په‌یامه‌كه‌ی بارزانی دڵسۆزانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موومانه به‌تایبه‌تی موسڵمانان، هه‌ر یه‌كه‌و ده‌بێت به پێی ئه‌ندازه‌و توانای خۆی به‌شداری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكی ره‌مزیش بێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له دوایین سه‌ردانی بۆ باشووری كوردستان، باسی به‌رنامه‌و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌یان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ كردووه:” بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه هه‌موو كورد دڵ و هه‌ستیان یه‌كه‌و هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن”.
عه‌لى قه‌رداغى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كۆبانى به‌ده‌م بانگه‌وازى بارزانى ده‌چێت
0
Share.