نوچه نێت
سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌خنه له‌هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌گرێت كه پرۆژه یاساى نه‌گونجاو ده‌هێنن و ده‌شڵێ” پرۆژه‌یه‌كى سوریان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌كوردستان په‌سه‌ند بكرێت”.
له‌دانیشتنى ئاسایى ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكى په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د، ره‌خنه له هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ده‌گرێت كه پڕۆژه یاسایان داوه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌و داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه وردبن له‌و پڕۆژه یاسایانه‌ى پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مانى ده‌كه‌ن. یوسف محه‌مه‌د نمونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه. كه هه‌ندێك په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌یه‌كیان داوه‌ته په‌رله‌مان هى وه‌زاره‌تى دارایى و بازرگانی سوریایه.كه‌چى وه‌زاره‌تێك به‌و ناوه له‌هه‌رێمى كوردستان نییه.
په‌رله‌مانتاران یاسای سوریایان كۆپى كردووه
0
Share.